چالاکی ئەنجومەنی ژینگە پارێزیی وڵات لە شاری بۆکان بە بۆنەی ڕۆژی هەوای خاوێن

0
885

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، ئەنجومەنی ژینگە پارێزیی وڵات له شاری بۆکان له درێژەی چالاکییەکانی بە بۆنە ڕۆژی نەتەوایەتی “هەوای خاوێن”یان بەرز راگرد.

 

ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧١٦ی کوردی  ئەنجومەنی ژینگە پارێزیی وڵات له شاری بۆکان له درێژەی چالاکییەکانی بە بۆنە ڕۆژی هەوای پاک، لە ناو شاری بۆکان بە هاوکاری هەیئەتی دووچەرخە سواری شاری بۆکان له کارێکی هێمایی و نمادین دا، مانۆڕێکی دووچەرخە سواری، بە دروشمی”هەوای پاک و بێگەرد ناتوانین بکڕین، بەڵام دەتوانین وە دەستی بێنین ” بەڕیوە برد. لەو چالاکییەدا کچانی ژینگە پارێزی وەرزشکاری ئەنجومەنی وڵات بەشداری بەرچاویان بوو و پێشەنگی ئەو چالاکییە بوون.

جێی ئاماژەیە شاری بۆکانیش هاوشێوەی شارەکانی دیکەی ئێران، بە بۆنەی کەڵکوەرنەگرنتی خەڵک لە وەسایلی هاتووچۆی گشتی و هاتووچۆی لە ڕادە بەدەری ئوتۆمبیلی شەخسی و تەک سەرنشین،بە دەست تڕافیک و پیس بوونی کەش وهەواوە دەناڵێنێ و ئەنجومەنی وڵاتیش بەوکارە دەیەوێ فەرهەنگسازی بۆ کەڵک وەرگرتنی زیاتری جەماوەر لە دووچەرخە و وەسایلی هاتووچۆی گشتی،بکەن.
ئەم چەشنه کارانه که ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات بەڕێوەی دەبات به مەبەستی فەرهەنگسازی و ئاگادارکردنەوەی خەڵکە له بەرامبەر لایەنه جۆراوجۆرەکانی ژینگە و هەروەها هەنگاوێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بۆ ئەوەی ئاگاداربن هەوای شارەکان له مەترسی پیس بووندایه و هەر تاکێک بەرپرسیارە ودەتوانێ ڕۆڵی خۆی له کەمتر پیس بوونی هەوا ببینێ.

 

رۆژی ٢٩ی بەفرانبار بەرامبەر بە ١٩ی کانونی دووەمی زایینی، لە ئێران بە رۆژی هەوای پاک ناسراوە. ئەمساڵ٢٢ەمین ساڵی دیاریکرانی ئەو رۆژەیە. لەو رۆژەدا کۆمەڵێک لە چالاکڤانانی ژینگەپارێزیی بەشێکی زۆر لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران باتایبەت کوردستان هەوڵدەدەن بە چالاکیەکانیان مەترسییەکانی سەر ژینگە کەمتر بکەنەوە و وەک نەریتێکی ئەرێنیی لە ناو کۆمەڵگەدا جێگیری بکەن.

photo_2017-01-19_22-19-58