هەڵمەتی چاندنی نەمام لەلایەن ئەنجومەنی پشتیوانانی ژینگەی چرۆ

0
672

بەپێی راپۆرتی ژینگەوان، ئەنجومەنی پشتیوانانی ژینگەی چرۆی روانسەر لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا هەڵمەتێکی نەمام چاندنی بەڕێوە برد.
لەم هەڵمەتەدا کە تاوەکوو ئێستا کۆتایی پێ نەهاتووە، بڕیار وایه کە دەوروبەری سەراوی جاوەری نەمامی تێدا بچێنرێت.
بەپێی ئەم راپۆرتە، تاوەکوو ئێستا شوێنی چاندنی نەمامەکان هەڵ کندراوە و ئامادەی چاندنن.
ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان ساڵانە بە دەیان جۆر چالاکیی چاندنی نەمام و خاوێنکردنەوەی ژینگە بەڕێوە دەبەن.