سێهەمین هەڵمەتی بەڕوو چاندن لە ئاویەری سنە بەڕێوە چوو

0
777

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، کۆمەڵێک لە ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزەکانی شاری سنە بە هاوکاریی خەڵکی ژینگەپارێزی ئەو شارە بۆ سێهەمین جار هەڵمەتی بەڕووچاندن، بەمەبەستی ژیانەوەی سرووشتی زامداری ئاویەر بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە ۷ی سەرماوزی ۲۷۱٦ی کوردی کۆمیتەی ژینگەپارێزی حیزبی وەحدەت لە شاری سنە کۆمەڵێک لە ئەنجۆمەنە ژینگەپارێزیەکان بە هاوکاری خەڵکی ئەو شارە سێهەمین هەڵمەتی بەڕوو چاندنیان خۆیان لە ئاویەری سنە بەرێوە برد.

لەم هەڵمەتە ژینگەپارێزیەدا ٤۰۰۰ دانە تووی بەروو لە ئاویەری سنە چێنرا، ئەم هەڵمەتە لەلایەن ژینگەپارێزانی ئەو شارەوە پێشوازییەکی بەرچاوی لێ کراوە.

 ئەم هەڵمەتە لە ژێر ناوی “وارانی بەڕوو” بەڕوو هێمایی خۆڕاگریی زاگڕۆسە” بەڕێوە چووە.

 لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی رابردوودا کە هەڵمەتی “وارانی بەڕوو”دەستی پێ کردووە زیاتر لە لە ۱۰هەزار تووی بەروو لە ئاویەردا چێنراوە.

پارکی گەشتیاریی ئاویەر یەکێ لە شۆێنە گەشتیاریەکانی کوردستان و ئێران بە ئەژمار دێت کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بە شێوەی ئەنقەست لەلایەن نەیارانی سرووشتی وەڵاتە کرایە ئامانج، خەسارێکی بەر چاو بە ژینگەی ئەو شوێنە گەشتیاریە کەوت.

photo_2016-11-28_22-40-43

photo_2016-11-28_22-40-51

photo_2016-11-28_22-40-59

photo_2016-11-28_22-41-01

photo_2016-11-28_22-41-04