بەپێی هەوالی ماڵپەری ژینگەوان،شەپۆلێکی بەهێزی با و باران کە زۆربەی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گرتووەتەوە لە ناوچەی مەریوان زەرەرو زیانی گیانی لێکەوتەوە.
سەرچاوەیەک لە شاری مەریوانەوە بە ژینگەوانی راگەیاند دوێنێ یەکشەممە، ٧ی خاکەلێوە شەپۆلێکی بەهێزی باو باران شاری مەریوانی و ناوچەکانی دەوروبەری گرتووەوە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو و زەرەر و زیانێکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.
هەواڵی گەیشتوو بە ژینگەوان باس لەوە دەکات کە لەنێوان شاری مەریوان و گوندی “نێ”، ئۆتۆمبێلێکی جۆری “پێژۆ پارس” دەکەوێتە بەر لافاو و سێ کەس لە سەرنشینەکانی گیان لە دەست دەدەن کە بە پێی زانیارییەکان، ژنێک و پیاوێک و منداڵێکن و هەرسێک لە یەک بنەماڵەن.