دۆخی نالەباری دارستانی بەڕووەکان لە ئیلام

0
494

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان، دارستانەکانی ئیلام هەروەک ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە دۆخێکی ناجێگیردان.
بەپێی ئەم راپۆرتە، دوترێ کە داربەڕووەکانی دارستانەکانی ئیلام زۆربەیان لەناوچوونە و ئەوانی دیکەش بەرەو لەناوچوونن.
ئاگرتێبەردانی یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانە کە رێگەخۆشکەرە بۆ لەناوچوونی ژینگەی کوردستان و ئەمە لە ئیلام کە ناوچەیەکی کوردستان جیاواز نییە.
یەکێک لە چالاکانی ژینگەپارێزی لەو بارەوە دەڵێت کە حکوومەت لە زۆربەی ناوچە دارستانییەکانی ئێران، ئاماری بێکاریی لاوان بەرز دەکاتەوە لەبەر ئەوەی کە خەڵک ناچار بن بە سووتاندنی و کردنەخەڵووزی دارەکان ، بژێویی ژیانیان بەدەست بێرن.