بەرێوە چوونی چالاکی ژینگەپارێزی لە گوندی بیمزەرتە لە ناوچەی شنۆ

0
625

بە پێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئەنجۆمەنی ژینکۆی شاری شنۆ بە هاوکاری خەڵکی ژینگە دۆستی گوندی بیم زەرتە،منداڵانی قۆتابخانەی ئەو گوندە هەڵمەتێکی بەرینی ژینگەپارێزییان بەرێوە برد.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 6ی گۆڵان ئەنجۆمەنی ژینکۆی شاری شنۆ،منداڵانی قۆتابخانەی بیم زەتە و گوندی کانی سۆر سەرجەم دەورووبەری گۆندەیان لە زبڵۆ خاشاک پاک کردەوە، لە لایەن هاورێیانی ئەنجۆمەنی ژینکۆوە باسێک لە سەر چۆنیەتی پاراستنی ژینگە و گرنگی پاک راگرتنی ژینگە پێشکەش بە بشداران کرا.

شایانی باسە کە لەم چالاکییەدا منداڵان بشدارییەکی زۆر باشیان کردە بوو،کە لە کۆتاییدا لەلایەن یەکێ لە بەرێوبەرانی ئەنجۆمەنی ژینکۆ دەست خۆشی و ماندوونەبوویان لێکەرا .

ئەنجۆمەنی ژینکۆی شاری شنۆ لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چەندین هەڵمەتی ژینگەپارێزی لە ناوچە شنۆ بەرێوە بردووە.