“وەتەن چاوی لێمانە ” راگەیەندراوی رێکخراوە مەدەنیەکانی مەریوان بۆ کۆکردنەوە یارمەتی بۆ خەڵکی لێقوماوی ناوچەی کرماشان

0
1816

ژینگەوان: رێکخراوە مەدەنیەکانی شاری مەریوان بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ خەڵکی لێقوماوی ناوچەی کرماشان راگەیەندراوێکیان بڵاو کردەوە.

هاوڵاتیانی هێژا و خەمخۆرانی نیشتمان…
وەک ئاگادارن شەوی ٢١ی گەڵاڕێزان، لە ئەنجامی کارەساتێکی سروشتیدا بومەلەرزە بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینی هەژاند، کە نیشتمانی ئێمەیش لەم کارەساتە بێ ئەمان نەبوو. بەو بۆنەوە، هاوڵاتیانمان زامدار و لێقەوماوی کارەساتی بومەلەرزەن و چاوەڕوانی دەستی یارمەتیی ئێمەن.

هەر بۆیە لەسەر ئەرکی مرۆیی، ئایینی و نیشتمانی و لە ژێر ناوی “ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان” یارمەتی (ماڵی و…) کۆ ئەکرێتەوە تا ڕاستەوخۆ بگەیەنرێتە دەستی ئەو هاونیشتمانیانەی پێویستییان بە یارمەتییە.

شوێن: مەریوان ـ مەیدانی باوەڕشی
کات: کاژێر ٩ تا ٢٢ی ڕۆژی هەینی ١٣٩٦ی هەتاوی

یارمەتییە نەقدییەکان:

ژمارەی کارت:
6104337913074793
ژمارەی حیساب:
1657474527

بە ناوی “انجمن سبز چیا” لە بانکی “ملت”

ڕێکخراوەکان:

– یەکێتیی مامۆستایانی ئایینی مەریوان و هەورامان (یەمامە)
– ئەنجومەنی سەوزی چیا
– ناوەندی فەرهەنگی-هونەریی ڤەژین
– ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
– ناوەندی زانستیی ڕۆنان
– ناوەندی سڵامەت ژین
– ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی ڕۆجیار