بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، هێرش بۆ سەر موسڵ دەستی پێکرد، هێرشێکی بەرین کە پێشمەرگەی کوردستانیش تێیدا بەشدارە.
ڕۆژی کورد: کاناڵی تەلەفزیۆنیی سومریەی عێراق کە چرکە بە جرکە هەواڵەکانی عەمەلیاتی ئازادکردنی موسڵ ڕادەگەیێنێ باس لە هێرش کرانە سەر کاروانی ئەبووبەکر ئەلبەغدادی دەکات و دەڵێئەو کاروانە تێکشکێندراوە و ئەژمارێک لە هاوڕێیانی ئەلبەغدادی کوژراون.
ئەو هێرشە لە ناوچەی “ئەلغابات” کراوەتە سەر کاروانی ئەبووبەکر ئەلبەغدادی، ڕێبەری گرووپی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی سومریە، تا ئێستا ئەگەرچی ئەلبەغدادی زیندوویە و نەکوژراوە بەڵام ئەژمارێکی زۆر لە هەڤاڵانی کوژراون و بریندار بوون.
یەکێک لەو کەسانە کە دەگوترێ کوژراوە، ئەبوو مووسا ئەلمەغرەبی، فەماندەی گرووپێکە بەناوی “جەیشولعەسرە”.
هەروەها لەو هێرشەدا ٥ ترۆمبیلی زرێی بە تەواوی لەناو چوون.