ڕۆژی کورد: ئەو پەندە کوردیانە لە چەند ماڵپەڕ و پەیجی جیاجیا وەرگیراون. بەو هیوایە کە پەند و مەتەڵی ناوچە جیاجیا و زاراوە جیاجیاکانی زمانی کوردیمان بۆ بنێرن و لە داهاتوودا وەک پەرتووک بڵاو بکرێنەوە.
- تا گەورە نەڵێ لە ماڵان، چوکە نایڵێ لە بانان
- نه ماڵت له خوار ماڵانه‌وه بێت، نه ژنی برای بچوکبه
- قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
- بۆ خۆی ریشی نیه به کۆسه پێده که نێت
- چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست (دەستێک) لێ نادرێت
- ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
- چێشتی خۆش سەرلەنگۆرێوە دیارە
- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه
- له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بوو هه‌مزاغا نیه
- نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
- خۆت بۆ بۆره سوار بکوژی ، ئه‌ڵێن به ده‌ردی خوا مردووه
- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ لە منەتی قەساب باشترە
- تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
- کێ به‌رچاو نه‌گرێ پاشه ڕۆژی خۆی به‌ردی که‌ساسی ئه‌دا له ئه‌نۆی
- که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
- ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت هەر ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
- ئاڵتون به محه‌ک. پیاو به ئێشا تاقی ئه‌کرێته‌وه
- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ینێ
- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێت
- به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه
- ئاسنی سارد به فو نه‌رم نابێت
- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی بدروێ
- مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
- هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا
- جەژن تەواوبوو، کوانو کوێرەوەبوو !
- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
- ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت
- چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه
- قەت بەو ئەندازە نەبی دەست بڵاو، لەباخەڵتدا شک نەبەی دراو!
- پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه
- ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
- بوو بە شایی بناویلەییان
- شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه
- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
- تاجی زێڕینە ئەقڵی فریاد ڕەز، بەڵام ناچێتە سەری هەموو کەس !
- نە وێ هێلکە روونێ نە وی زەربە قوونێ
- مەمشۆ بە گوواوێ، چاکەی دوایەم ناوێ
- ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک
- به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
- بوو بە کوردەکەی لە هەردوو جەژنان چوو !
- وەک جوویەکەی لە هەر دوو دینان بوو
- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
- دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره
- دوو پشکه له‌خۆی به‌شکه
- ڕێوی دەمی نەدەگەیشت ترێی، دەیگوت ترشە
- دار بۆ دارتاش، نان بۆ نانەوا
- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
- مال بۆ خۆی نەبوو میوانیشی هاتە سەر
- ماڵ ماڵ نەبوو میوانانیش ڕوویان تێکرد
- دێت و دەروات رۆژگار هەر دەمێنێت یادگار
- ته‌مه‌ن میوانی ئازیزمه و خونچه‌ی ژینم ئه‌پێچته‌وه
- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته ، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
- دۆست ئەوەیە بتگریێنێ نەک پێت پێبکەنێ
- به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه
- هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆی بنوێ
- ئەڵێی رێویەکەی قەمچوغەیە
- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه
- بانێکه‌و دوو هه‌وا
- ئاوی پایز بۆ دەمی هەموو کوێرو کەچەڵێک نیە !
- به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
- کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری
- ئەسپی پێشکەشی خۆت باش ئەزانی، ناکرێت تەماشای دەمو ددانی!
- گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه
- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
- ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
- کراسێک بدڕێ بە پیسی، هەزار بدرێ بە پاکی، هەر پیسی
- له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
- به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
- دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
- ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی
- تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
- کای کۆن به‌با مه‌که
- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ
- خزمی مه هاته قڕانێ
- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
- کەر کەرە، چ قا جلێ وی مەخمەرە
- گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
- ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
- کەلاش بێ و دۆم بۆ کوڕی خۆی بکات
- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
- به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
- دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو
- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
- که‌ری دێزهحهز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کا
- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنهش ئه‌کات
- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
- له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
- له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
- دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
- گایەک لە پای گایەک بکەی یان ڕەنگی دەگرێ یان خووی
- هیویا دەرا، خۆلیا سەرا
- ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
- باری که‌ر دایم قورسه
- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خهسووگوێت لێ بێ
- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
- هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
- که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
- ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه
- مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت
- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
- له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
- به‌ردێک نه‌زان بیخاته گۆمه‌وه به سه‌د دانـــــا ده‌رنایه‌ت
- ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت
- دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه
- ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
- بیانووی تڕ نانی جۆیه
- ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
- وەک بۆ گووکەر هەڵدەکەوێ بۆ ڕاوکەری هەڵناکەوێ
- به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
- سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
- من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
- له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
- من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
- که زۆر هات قه‌باڵه به‌تاڵه
- ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه
- که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ
- له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری ، نانت ناداتێ
- ڕێوی له کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه گه‌ڕ ئه‌بێت
- که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
- بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
- نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
- درۆ بێ ده‌سه‌ڵاته هه‌موو که‌س پێی ئه وێرێ
- ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
- هەتا مال بخازیت، ل مزگەوتێ حەرامە
- ترێ له داری باش و کچ له دایکی باش هه‌لبژێره
- له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
- که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
- سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
- له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه
- نیوەی شۆخی (سوحبەت) ڕاستە
- ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
- ئه‌گه‌ر مار جارێک پێوه‌ی دایت خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
- با له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
- له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که
- دار به ته‌وری ووت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو
- هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن
- هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
- گه‌ر دوعاى که‌ر قبوڵ بوایه جــۆ ده‌باری
- بە قسەی کەرێ، جۆ نابارێ
- هێز له یه‌کگرتوویی و یه‌کڕیزی دایه
- ده‌وڵه‌مه‌ند پیرۆزت بێت ،فه‌قیر له کوێت بوو؟
- سه‌رکه‌وتن له ته‌بایی و یه‌کگرتووی دایه
- هه‌وڵبده هه‌موو کاتێ دڵ خۆش و ده‌م به‌پیکه‌نین به
- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
- سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار
- بۆیەت پێ دەڵێم خاڵۆ، چۆلەکانم بۆ بگری
- قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت
- قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
- ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت
- ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت
- خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
- به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
- هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
- بزن هه‌میشه قنگی به ده‌ره‌وه بوو که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر که‌وت
- کردیان به چه‌پڵه
- ڕاوی ڕێوی بۆ کەوڵەکەیەتی
- هه‌زار دۆست، قه‌ت کاری دوژمنێک ئه‌نجام ناده‌ن
- مەیمون بۆ خۆی نەبوو سورێژەشی لێ هات
- ئەوەی نیە لە مالان ئاگای نیە لە حاڵان
- برادەری دلسۆز دەرمانی ژیانە
- سوپاسی سەرەتا مەکە تا کۆتایی
- چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
- ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان
- مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
- هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی
- ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمە بۆر
- بزن بۆ شه‌وێکیش جێگای خۆی خۆش ئه‌کات
- کای کۆن به‌با مه‌که
- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
- گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
- ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
- به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
- هه‌ر دووک جاشی ماکه‌رێکن
- ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
- ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
- که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
- ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
- مه‌ستی و ڕاستی
- قسه یان له شێت یان له مناڵ
- له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ
- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
- بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه
- به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه
- که‌ره مه‌مره به‌هاره کورتانت بۆ دێت له شاره
- شه‌رعی مار به دار
- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
- ده‌وڵه‌مه‌ندی به دڵه به ماڵ نییه
- تاخۆت دۆست نه‌بی ، كه‌س نابێ به‌دۆست
- ئاغای گوندی رێی به گاوانی گوندی ده‌كه‌وێ
- ئاردی بده ئاردبێژێ ، باهه‌ندێكیش بڕێژێ
- ئیشی به پینه و په‌ڕۆ هه‌ر ده‌گاته نیوه‌ڕۆ
- بار به لاباران قه‌ت ناگاته هه‌واران
- ئه‌گه‌ر بووی به میر ، خوا نه‌كه‌ی له بیر
- ئه‌وه‌ی له به‌ر چاوانه ، له به‌ر دڵانه
- گه‌وره‌یی به عه‌قڵه به ساڵ