سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن یەکێتی ئورووپا تا ساڵی ٢٠١٧ لە سەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ژێر سێبەری کۆماری ئیسلامی دا، ٨٢ کەس لە دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دووبار (تحریم) کردەوە.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵی ئاسۆشێتدپرس، رۆژی دووشەممە، لە کاتێک دا لە سەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ یەکێتی ئورووپا پێداچوونەوەی بە سەر (تحریمەکان) دا کرد و بەشێک لە کاربەدەستانی ڕێژیمی تحریم کرد، کۆماری ئیسلامی توانی لە گەڵ بەرنامە ئەتوومییەکەی لە گەڵ یەکێتی ئورووپا ڕێکەوتنێک ئەنجام بدا.
لە ساڵی ٢٠١١ دا یەکێتی ئورووپا ٨٢ کەس لە کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ (تحریم) کرد.
محەممەد عەلی جەعفەریفەرماندەی سپای پاسداران، حەسەنی فیروزئابادی سەرۆکی گشتی هێزەکانی ڕێژیم، عەلی سەعیدی نوێنەری وەلی فەقهی لە سپای پاسداران،، حەسەنی تائیب، سەرۆکی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، محەممەد رەزا نەقدی، ئیسماعیل ئەحمەدی موقەدەم، سادقی لاریجانی سەرۆکی قووەی قەزائییە، موحسنی ئیژەیی، سەعیدی مورتەزەوی و، و هەروەها چەند دەسەڵات بەدەستێکی ڕێژیم لە دادگاکانی ئەو وڵاتە بوون کە کەتنە بەر (تحریم) ی یەکێتی ئورووپاوە. لە لایەکی دیکەشەوە وڵاتی ئامریکا بەشێکی دیکەی لە دەسەڵاتبەدەستانی کۆماری ئیسلامی خستە لیستی (تحریمەکانەوە).
ئەمە لە کاتێک دایە کە یەکێتی ئورووپا بەشێک لە دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بە تاوانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤەوە خستە ناو لیستی تحریمەکانەوە، بڕیارە فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئورووپا لە داهاتوودا سەردانی ئێران بکا.
ماڵەوە ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست ئێران یەکێتی ئورووپا: پێداچوونەوەی (تحریمەکان) لە سەر ٨٢ دەسەڵاتداری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە...