ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کونفرانسی “کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات”، لە ژێر دروشمی “بوونی ژنان لە ڕیزی خەباتدا پیشاندەری سیمای ئزادیخوازانەی بزووتنەوەی کوردە”، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی و بە ئامادەبوونی ئەژمارێکی بەرچاو لە چالاکانی مافی ژنان بەڕێوە چوو.
تەوەرە کانی ئەو کۆنفرانسە لە پانێلی پێش نیوەڕۆدا بە شێوەی خوارەوە بوون:
“تواناکردنەوەی ژنان و بەشداری سیاسی “(ناهید بەهمەنی)
” ژنان لە پێوەندی نێو نەتەوەیی دا” (دۆکتر ئەسعەد)
ژنانی ناودار لە مێژوو(عیسمەت سۆفی)
هه‌ر وه‌ها چه‌ن ئه‌ندامی ئۆرگانیزاسینۆنی UNPO ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه بێ دوڵهتهكان.. به زمانی ئنگلیسی چه‌ن وتاریان له باره‌ی كێشه‌ی ژنان له نه‌ته‌وه بێ دهڵهتهكان دا پێشكه‌ش كرد.
پانێلی پاش نیوه‌رۆ به ڕێز گرتن له یهكیهك له چالاكانی ژنان له لایه‌ن كۆمه‌ڵی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات به ناوی عه‌تیه مێعمار پوور ده‌ستی پێكرد.
پاشان پانێلی دوه‌م به به‌شداریی شه‌هاب شێخی كه بابه‌تێكی له ژێر ناوی “كوردایه‌تی، حیزبایه‌تی، ژنایه‌تی”، پێشكه‌ش كرد و دڵنیا ڕه حیم زاده له سه‌ر “ژیان و مافی هاورهگهزخوزهكان و ئیل جی بی تی ـیه‌كان” و پاشان محمد سینا ئه‌مانی وتارێكی له سه‌ر “ژن له ئه‌فسانه و حه‌قایه‌ته كۆنه‌كان” دا پێشكه‌ش كرد …
پاش پانێیلی دووه‌م بەشێک له هونه‌رمه‌ندان و شاعیران بەشداربوو به‌رنامه‌ی خۆیان پێشكه‌ش كرد و كۆنفرانسه به په‌یامی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات كۆتایی پێهات.