ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕووداو، پێنج چەکداری کوردی کوردستانی خۆرهەڵات کە لە نەاو ڕیزەکانی بەرەی فەتح شام (بەرەی نوسرەی جاران) شەڕیان کردووە لە حەلەب کوژران.
بەرەی فەتح ـی شام، لە بەیاننامەیەکدا وێنە و ناوی هەر پێنج چەکدارەکەی بڵاوکردووەتەوە و ڕاشیگەیاندووە کە ئەوان لە شەڕی تێکشکاندنی گەمارۆی حەلەب کوژراون.
بەپێی زانیارییە مەیدانییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕێژەی کوردانی ناو ڕێکخراوە تیرۆریستتە ئیسلامییەکان بەو شێوەی خوارەوەیە.
٤٠% کوردانی باکوور
٣٥% کوردانی باشوور
٢٠% کوردانی رٶژهەڵات
٥% کوردانی ڕۆژئاوا