ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕۆژی سێ شەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری بانە پەردە لەسەر پەیکەری ئازادی لادرا.
لە ڕێوڕەسمێکدا کە بەرپرسانی شار و هونەرمەندان و نووسەران و خەڵکانی ئاسایی بانە تێیدا بەشدار بوون، لە گۆڕەپانی ئازادیی ئێستا و گۆڕەپانی گازی پێشوو، پەردە لەسەر پەیکەری ئازادی لەو شارە لادرا.
پەیکەری ئازادی بەرهەمی پەیکەرتاش، هادی زیائەددینی ـیە.