ڕۆژی کورد: ناوەندی ڕۆژی کورد کە ناوەندێکی سەربەخۆی کوردیە و ماوەی یهك ساڵه بە فەرمی دەستی بە کاروچالاکیی خۆی لە بواری گەیاندنی زانیاری و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی جیهان، کوردستان و ئێران و بەتایبەتی کوردستانی خۆرهەڵات کردووە و ئێستاش وەک پڕخوێنەر و بینەرترین، ماڵپەڕ و ناوەند و ماڵپەڕی کوردی لە کوردستانی خۆرهەڵات ئەژمار دەکرێ، بە بۆنەی پێ نانه ناو دووهەمین ساڵڤەگەڕی دامەزراندنی خۆی، ڕێوڕەسمێک بەڕێوەدەبا.
ناوەندی ڕۆژی کورد، وەک ناوەندێکی فەرمیی کوردی کە لە وڵاتی فەڕانسە مۆڵەتی ڕەسمی و یاسایی وەرگرتووە، ماوەی یهك ساڵە لە ڕێگای چەندین ماڵپەڕی جیاواز لە بواری هەواڵ، منداڵان، پەنابەر، ژنان، مافی مرۆڤ و …تاد، بە زمانی کوردی و چەندین زمانی تر، هەوڵی داوە پرسی کورد لە خۆرهەڵاتی کوردستان بە جیهانی بکات و تا ئێستاش لە بەڕێوەبردنی ئەرک و بەرپرسیارەتیی خۆی، سەرکەوتنی بەرچاوی وەدەست هێناوە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کە سەرکەوتنی کوردە، بەو پەڕی توانای خۆی و شێلگیرانە لە خەبات و تێکۆشان دایە.
ئەو ڕێورەسمە ڕێکەوتی ١٨ی فێوریەی ٢٠١٧ لە پاریس بەڕێوەدەچێ و بەشداری کردن بۆ هەموو لایەک ئازادە.
زانیاریی زیاتر لەمەڕ ئەو رێوڕەسمە بڕواننە زانیارییەکانی خوارەوە:
le 18 février à 14H
75, Boulevard Vincent Auriol 75013
Métro; Chevaleret, Ligne 6
Mail: rojiikurd@gmail.com
Tel: 0695216018/ 0662493634