Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا: ئێران هەروا سەرەکیترین هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان

یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا: ئێران هەروا سەرەکیترین هەڕەشەیە بۆ سەر جیهان

0
1092
U.S. Vice President Mike Pence speaks during the 53rd Munich Security Conference in Munich, Germany, February 18, 2017. Guido Bergmann/Bundesregierung/Handout via Reuters ATTENTION EDITORS - THIS IMAGE WAS PROVIDED BY A THIRD PARTY. EDITORIAL USE ONLY. NO RESALES. NO ARCHIVE. FOR EDITORIAL USE ONLY.

ڕۆژی کورد: مایک پێنس، یاریدەدەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە کۆنفرانسی مونیخ ـی ئاڵمان، جارێکی تر پێداگری کردەوە کە ئێران هەروەک ڕابردوو، هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان.

مایک پێنس گوتیشی: “ئێران ڕێک وەک تیرۆریستە توندئاژۆکان، ئاسایشی جیهانی خستۆتە ژێر هەڕەشە و هەڕەشەکانیش بەردەوام دەگۆڕێن و ڕۆژبەڕۆژ زێدەتر دەبن”.

مایک پێنس لە بەشێکی تر لە لیدوانەکەی خۆیدا بە ئاوڕدانەوەیەک لە مێژوو، ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ئێران کرد و گوتی: “جیهان ئێستا یەکجار مەترسیدارترە لە سەردەمی تێکڕمانی کۆمونیست و ئاسایشی سەرجەم ئێمە لە هەموو جیهان بە پەرەسەندنی تیرۆریسم و توندئاژۆیی و ئەو هەڕەشانەی کە لە ئێران و کوریای باکوور سەرچاوە دەگرن، بەربڵاوتر لە جاران لە مەترسی دایە هەر بۆیەش دەبێ ئێمە دژکردەوەیەکی بەهێزمان هەبێ”.

یاریدەدەری ترامپ هەروەها باسی لە یەکگرتوویی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ کرد و گوتی: “سەرۆک کۆمار داوای لە من کرد بێمە ئێرە و ئەو پەیامە بگەیێنم بە ئێوە کە ئەمریکا بەوپەڕی هێزەوە پشتی ناتۆ دەگرێ و ئێمە بە سەرجەم بەڵێنیەکانمان لەو پێناوە وەفادارین”.

مایک پێنیس، یاریدەدەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، وەک یەکێک لە دژبەرانی سەرەکیی کۆماری ئیسلامی، پێشتریش ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێرانی بە “ڕێکەوتنێکی ترسێنەر” وەسف کردووە  و گوتبووی: “دۆناڵ ترامپ خەریکی هەڵسەنگاندنی ئەو ڕێکەوتننامەیە” و گوتیشی ئێران نابێ هیچ گومانێکی لە جیددی بوونی سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا هەبێ.

پێنیس گوتیشی کە ئەوان هەر لە ئێستادا کە ئەو قسە دەکات، خەریکی هەڵسەنگاندنی ڕێکەوتننامەی بەرجام ـن.

یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی هەواڵی ئێن. بی . سی کە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی بڵاو بۆوە، پیداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران لەگەڵ کۆمەڵگای ناونەتەوەیی ڕێکەوتنێکی کردووە کە سەرۆک کۆما، من و دەوڵەت، تا ئێستاش بە ترسێنەری دەزانینن.

ترامپ لە کاتی ناگەشەکانی هەڵبژاردنی دا، ڕێکەوتتنامەی ناوکی لەگەڵ ئێرانی بە “خراپترین ڕێکەوتنی هەبوو” پێناسە کردووە و بەڵێنی دابوو کە ئەگەر دەسەڵات بگرێتە دەست، چاوی پێدا بخشێنێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکورتە فیلمی “سەگەکان تیرۆریست نین”، بەرەو فستیڤاڵی ناودەوڵەتیی زیاتر پەل دەهاوێ
بابەتی دواترسکرتێری گشتیی ڕێکخراوی یونێسکۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان