Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات ھەوارنشینان و ئاژەڵدارانی ئورمیە و سەڵماسیش ھۆشداریان پێدرا

ھەوارنشینان و ئاژەڵدارانی ئورمیە و سەڵماسیش ھۆشداریان پێدرا

0
842

رۆژی کورد: بە پێی زانیاریەکان لە ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە لە رۆژھەڵاتی کوردستان، سوپای پاسدارانی رژیم ھەوارنشینان و خەڵکی نیشتەجێی ناوچە سنووریەکانی ئاگادار کردۆتەوە کە نابێ بە ھیچ شێوەیەک ھاتووچۆی ناوچەکانی دەورووبەری “گادەر” و “بەرەسپی” بکەن.

ماڵپەڕی ماف نیووز لە ھەواڵێکدا لەم بارەیەوە رایگەیاندووە ئەو داواکاریەی رژیم، لە لایەن حفازەتی ئتلاعاتی سوپایەوە بە سەرۆک ھۆزەکان دراوە و خەڵکی ئاگادار کراونەوە کە له ئەگەری ھاتووچۆ بۆ ناوچە سنووریەکان، بەرپرسیارەتیی ھەر رووداوێک دەکەوێتە ستۆی خۆیان.

 چۆمی گادەر و بەرەسپی، دەکەونە نێوان ناوچە سنووریەکانی ئورمیە و شنۆدا.

ھەروەھا لە ناوچەی سەڵماسیش، دانیشتوانی گوندەکانی سەر سنوور و ئاژەڵداران لە لایەن سوپای پاسدارانەوە ئاگادار کراون کە نابێ ھاتووچۆی ناوچەکانی سنووریی سۆما و برادۆستی ئورمیە بکەن.

ئەم ھەڕەشانەی سوپا بۆ سەر خەڵکی کوردستان، دوای دەستپێکردنی شەر نێوان حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و ئەو رێکخراوەی رژیمی ئێراندا دێتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووفڕۆکە شەڕەکەرەکانی تورکیە، سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان بۆمباران کردەوە
بابەتی دواترئێران لە لیستەی وڵاتانی یەکجار مەترسیداری جیهاندا مایەوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان