“گوندووز ئاقایۆف”، كاریكاتۆریست و نیگار كێشی خه‌ڵكی وڵاتی ئازه‌ربایجان كه به كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مێكی وه‌ك “سێلفی موقه‌دده‌س”، “ڕێبه‌رانی جیهان”، “پۆلیسی جیهانی”، و “ته‌نیا دیكتاتۆره‌كان ” ناوبانگی جیهانیی به ده‌ست هێنا ، ئه‌و جار له نوێترین به‌رهه‌می دا كاری بۆ منداڵان كردووه.
ئاقایۆف له‌و به‌رهه‌مه دا كه ناوی “بیهێنه به‌ر زه‌ینی خۆت” ی له سه‌ر داناوه ، هه‌ندێك له‌و وێنه مێژووییانه‌ی منداڵان كه له ئاستی جیهانیدا بوونه‌ته هێما و نماد ، گۆڕیوه و ئه‌و منداڵانه‌ی له وێنه مێژوویه‌كان دا قوربانین ، له دۆخێكی كه بۆ خۆی بۆ ئه‌وانی له لا په‌سه‌ند و گونجاوه نه‌خشاندووه
ئه‌و له ڕاستیدا تیری ڕه‌خنه‌ی بۆ لای ئه‌و كه‌سانه ڕاكێشاوه كه منداڵانیان كردۆته به‌شێك له گه‌مه‌ی پیسی خۆیان
له رۆژی كورد دا پێشتریش كۆمه‌ڵه به‌رهه‌می “فریشته‌ی عه‌داڵه‌ت” بڵاو كراوهته‌وه ، بۆ بینینی وێنه‌كان له قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر دا ، كرته‌یان له سه‌ر بكه‌ن