گارە و شکستێکی دیکە بۆ کورد و کوردستان

0
586

نووسەر:

مەسعود پژوهی

شەڕێکی ماڵوێرانکەر ساڵهای ساڵە بەردرگا کە هیچ ناو ماڵی کوردی پڕ کردوە لە خوێن و هەر جارەو دوژمنانی کورد بە بیانویەکی جیاواز دێنە ناو ماڵی کورد و کوردەکە دەگەوزێنن لە خوێنی خۆیدا و دواتر دەڕۆنەوە. ئێمەی کوردیش نەزانتر و ڕوودارتر لە جاران هەڵدەستینەوە و خۆمان دەتەکێنین و ئێژین فاشیست شکستی خوارد و دۆڕاو گەڕایەوە بۆ ماڵی خۆی کەچی ماڵی هەمان فاشیست ماڵی کوردانە و لەسەر خاکی کوردان بونیاد نراوە و داگیرکراوە، ئێمە زۆر دەمێکە شکستمان خواردوە و دۆڕاوین.

بەڵام چی ڕوی داوە؟ و چی دەبێت بکەین؟

لە چەن ڕۆژی ڕابردودا سوپای تورکیە بەسەر ئەوەدا کە بەشێک زۆر لە خاکی کوردستان و نەتەوەی کوردی داگیرکردوە، هێرشێکی چڕی ڕێکخست بۆ سەر شەنگاڵ و چیای گاڕە و شەڕێکی چڕیان لەگەڵ پێکاکا بەڕێوە برد لەو بەشەی کە ناوی نراوە باشوری کوردستان و دواتر گەڕایەوە بۆ ناو ئەو خاکەی کە ناویان ناوە خاکی تورکیە.

دیارە هەر چوار وڵاتی تورکیە و ئێران و عێراق و سوریە دوژمنی سەرەتایی کورد بوون و هەن، و له هەر فرسەتێک کەڵک وەردەگرن بەومەبەستەی هێرش بکەن بۆ سەرخاکی کوردستان و ئەگەریش شەڕی نیزامی نەکەن بە شێوازی کولتووری و ئابووری دژی کورد شەڕ دەکەن و حەولی ئەوە دەدەن کە نەهێڵن کورد دەستی بە هیچ بگات.
ئەگەر سەرنجێک بدەین لە باروودۆخی باشوری کوردستان لەوە بە جوانی ئاگادار دەبینەوە کە تەنانەت ئاو تەماتەیەکیش کە دەتوانێت بەرهەمی ئاسایی خۆماڵی بێت لە ئێران و تورکیەوە هاوردە دەکرێت و حکومەتی باشور نەیتوانیوە نمونەیەک لە سەروەری نەتەوەیی کورد بێت و یا ئەگەر سەرنجی سلێمانی و ئەو ناوچانە بدەین زۆر بە ئاشکار جێ پێ فیلم و کولتوری ئێرانی دەبینین، بۆ نمونە لە هەڵەبجە چەن ڕۆژی پێش ڕێکخراوێکی ئیسلامی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە نیشانەی 1357ساڵیادی هاتنەوە جەلادی خومەینی و قەتڵوعامی کوردستان باڵاپۆش کردنی هەزاران کچی منداڵ لە هەڵەبجە بەڕێوە دەبات کە نیشانەی دەسەڵات و پێگەی ئێرانە لە خاکی باشوری کوردستان.

با بە بێ چاوپۆشی بێژم حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ نمادێک نیە لە سەروەری نەتەوەیی کورد و کوردستانێکی ئازاد و سەربەرز.

لەم شەڕانەدا کە ساڵیانی ساڵە لە ناو ماڵی کوردا بەڕێوە دەچن هەر کوردە کە دەدۆڕێت و هەر کوردە کە ماڵوێران دەبێت.
ئەگەر سەرنجێک لە باروودۆخی بەرهەم هێنانی بەرهەم لە خاکی کوردستان بدەن ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە هیچ بەرهەمێکمان نیە.( ئەگەر بەرهەمێک هەیە کە لە بەرهەمی هزر و فکری نەتەوەی کورد بەرهەم هاتبێت خۆشحاڵ دەبم ئاگادار بکرێمەوە و من هیچ بەرهەمێک نابینم.)

کوردانی هەر چوار بەشی داگیرکراوی خاکی کوردستان بە شێوازێکی سیستماتیک دەچەوسێندرێنەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ موستەعیدی قەبوڵ کردنی دەسەڵاتی داگیرکەر دەبن.
ئەم هێرشگەلەی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان تەنیا یەک بەرهەمی هەیە بۆ داگیرکەر و ئەویش ئەوەیە کە کورد به ئاسودەیی ئیزنی ژیان و کاتی بیرکردنەوە و پەیدا کردنی هزر و فکری باشی پێنەدەن و خاکەکەی و دارستانەکەی و باخ و باخاتی ئاگر تێبەردەن و لە گوندەکان کۆچی بدەن بەرەو جێگاهایەکی تایبەت کە بتوانن باشتر و بە ئاسانی دەسەڵاتی خۆیانی بەسەردا زاڵ بکەن.

پێم وایە ڕوون و ئاشکرایە و زۆرینەی خەڵکی کوردستان ئاگاداری ئەوە هەن کە چەندە دێهات و جێگای بە پیت و بەرەکەت لە خاکی کوردستان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەریکە دەبێتە بیابان و خەڵک چیتر ناتوانن کەڵک لەو ژیانە سرووشتیە کە هەیانبوە وەربگرن و بۆیە بازاڕ دروست دەکەن بۆ بەرهەمە هاوردەکانی داگیرکەران و ئێمە دەبینە بازاڕێک بۆ سەندنی بەرهەمەکانی ئەوان.

لەم بارودۆخەدا ئەوەی کە دەبێت گشت ڕێکخراوەکانی کوردستانی بیری لێ بکەنەوە ئەوەیە کە چیتر شەڕ لەسەر خاک و ماڵی کورد بگوێزنەوە بۆ ناو ماڵ و خاکی داگیرکەر بۆ نمونە بە جێگای ئەوەی باخی مێوە و کارگەی و کشت و کاڵی ئێمە چۆڵ و خاپوور بکرێت با هی داگیرکەران لە ئەسەمووڵ و تاران و بەغدا و دەمێشق بسووتێت و چۆڵ بکرێت.
شۆڕش و جەنگ تێچووی هەیە و ئێمە کورد دەبێت ئەوە فێربین کە تێچووی شەڕ بە ئەندازەیەکی زۆر لە ماڵی خۆمان بگوێزینەوە بۆ ناو ماڵی داگیرکەر. بۆچی ئێمەی کورد دەبێت تێچووی شەڕ و شۆڕشی ئێران و تورکیە بدەین؟ بۆچی ئێمە دەبێت ئێران بکەینە دموکراسی و یا تورکیە بکەینە دموکراتیک و یا عێراق بکەینە فدڕاڵی؟ بۆچی ئێمە دەبێت تێچووی ئەو شەڕانە بدەین؟
لە ڕاستیدا شەڕی ئێمە نە شەڕی دموکراسیە و نە فدڕاڵی و نە دموکراتیک بوون و ئێمە لە ناو خۆماندا بە هەزاران ڕێکخراو و بیری جیاوازەوە ئەوەمان سەلماندوە کە گشت ئەو شتە باشانەمان هەیە بەڵام ئەوە دوژمنی ئێمەیە ئەوانە قەبووڵ ناکات و ئێمە تا ئێستا تێچووی دموکراتیک کردنی تورک و فارس و عەرەب خەریکین دەدەین.
دێهات بە دێهات و گوند بە گوند ساڵەهای ساڵە پاشەکشە دەکەین و ئێژین شەڕ خراپە و ئێستاشی لەسەر بێت ئێمە هێشتا پیاو خراپی مەیدانەکەین.

بۆیە باشترین ڕێگاچارە بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ داگیرکەردا ئەوەیە کە شەڕ لە ماڵی خۆمان بگوێزینەوە بۆ شارەکان و گوندەکانی ئەوان.
ئەگەر ئەوان شاخ و شاخستانی ئێمە دەسوتێنن ئێمەش دەشتی گەنم و باخ و باخاتی ئەوان دەسوتێنین.

ئەوە تەنیا ڕێگاچارەیە بۆ گەڕانەوەی هێزی شۆڕشی کوردی و زیندوو کردنەوەی شۆڕشێکی تۆکمە کە لە دوای دەسەڵات و سەروەری نەتەوەی کورد دەگەڕێت؟

تێچووی ویستی خۆمان دەبێت بخەینە ئەستۆی ئەوان و چیتر ئیجازە نەدەین کوڕ و کچ و لاوی خۆمان ئاوارە سەرگەردان و ماڵ وێران بن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.