Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕیكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان: بكەران و بڕیاردەرانی تیرۆری پارێزەری كورد...

ڕیكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان: بكەران و بڕیاردەرانی تیرۆری پارێزەری كورد لە ئامەد، سزا بدرێن

0
911

ڕێكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان بە دەركردنی ڕاگەیەندراوێك، داوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی تیرۆری سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی شاری ئامەد دەكات.

دەقی ئەو ڕاگەیەندراوە ، بەم چەشنەیە:

ڕێزدار تاهیر ئیلچی، پارێزەری ناسراوی كورد لە شاری ئامەد تیرۆر كراوە. ئیلچی سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئەو شارە و یەكێك لە داكۆكیكارانی ئاشتی لە توركیە، ڕۆژی ڕابردوو لە گردبوونەوەیەكی جەماوەری و لە كاتی لێدوانێكیدا لە مەڕ “بانگهێشتكردنی حكوومەتی توركیە و پارتە كوردییەكان بۆ ئاشتی و دیالۆگ” بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە توندوتیژییەكان لەو وڵاتەدا، بە هۆی تەقەی چەند تیرۆریستێك گیانی لە دەست دا.

ئەو پارێزەرە ئاشتیخوازە بەم دواییانە و دوابەدوای بەشداریكردنی لە دیمانەیەكی تەلەڤیزیۆنیدا و پێداگریكردنی لە سەر تیرۆریست نەبوونی پارتی كرێكارانی كوردستان و بە هۆی ڕەخنەگرتن لە توندوتیژی خولقاندنەكانی حكوومەتی “سوڵتانیزم”، بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ تیرۆریستەكان بۆ ماوەیەك دەستبەسەر كرابوو و دۆزگەری حكوومەتی داوای زیندانی درێژماوەی بۆ كردبوو.

ڕێكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان لە ناخی دڵەوە بەداخبوونی خۆی بۆ تیرۆر و مەرگی تاهیر ئیلچی دەردەبڕێ و وێڕای سەرەخۆشی لە هەموو ئاشتیخوازان و خەڵكی شاری ئامەد و خەڵكی كوردستان و توركیە بە بۆنەی گیانلەدەستدانی ئەو خەباتگێڕەی ڕێگای ئاشتی، داوا دەكات لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە بكرێت و بكەران و بڕیاردەرانی تیرۆری سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی شاری ئامەد پاش دۆزینەوە، دەستبەسەر بكرێن و سزای یاسایی بدرێن.

ڕیكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان
تاران ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٤
٢٩ی نۆڤامبری ٢٠١٥

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچالاكانی ژینگه‌ پارێز له‌ پاریس سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌ كرانی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندان له‌ مه‌یدانی كۆماری كۆبوونه‌وه‌
بابەتی دواترله‌ پایته‌ختی فه‌ڕانسه‌ 21 هه‌مین كۆنفرانسی‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌ستیپێكرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان