له پاریس بیست و یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له ڕۆژی ٣٠ی نوامبره‌وه به به‌شداریی ١٩٥ كه‌س له به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان ده‌ستی پێكردووه و تا رۆژی ١١ی دێسامبری ٢٠١٥ درێژه‌ی ده‌بێ ، ئامانج له به‌ره‌ێوه‌چوونی وه‌ها دانیشتنێك ئه‌وه‌یه كه پێش به كاره‌ساتی ژینگه‌یی بگیردرێ و له‌و پێوه‌ندییه دا ڕێكار و ڕێگه چاره بۆ پێش گرتن له گه‌رم بوونی زیاتری زه‌وی بدۆزرێته‌وه،
له‌و دانیشتنه دا كه به سی ئۆ پی ٢١ (COP21) ناسراوه نوێنه‌ری ١٤٥ وڵات وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ڕێكار و ڕێگه‌جاره‌كانی پێش گرتن به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی باسی له سه‌ر ده‌كه‌ن .
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه دا مه‌عسوومه‌ی ئیبتكار سه‌رۆكی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی و جێگری حه‌سه‌نی ڕووحانی وه‌ك نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌شداره ، نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و دانیشتنه دا له وتووێژ له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریه‌كان باس له‌وه ده‌كا و شه‌رت و مه‌رج دادنێ و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ته‌حریمه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به دژی ئێران نه‌مێنن ئه‌وه ئێران له توانای داده‌بێ پیسایی گازه گوڵخانه‌ییه‌كان كه‌م بكاته‌وه و كه‌ڵك له وزه‌ی خۆر وه‌ربگرێ ، ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ئێران به هۆی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیه‌وه به پێی ئامار و به‌ڵگه‌كان له ئێستا دا له ڕیزی ده وڵاتی یه‌كه‌می جیهاندایه و له بواری به‌رهه‌مهێنانی گازی گوڵخانه‌یی پله‌ی ده‌یه‌می له ئاستی جیهان دا هه‌یه ، ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه به هۆی به‌رهه‌مهێنانی گازی گوڵخانه‌ییه‌وه بۆته هۆكاری تێكچوونی ژینگه‌ی جیهانی و چوونه سه‌ری پله‌ی گه‌رمیی زه‌وی .
ئێران ساڵانه ٤٧١ ملیۆن تۆن گازی دوه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌رهه‌م دێنێ و له بواری پیسیی كه‌ش و هه‌واوه بۆته هۆكار بۆ مه‌ترسی خستنه سه‌ر ژینگه و ته‌نانه‌ت شاری ئه‌هواز به پیسترین شاری جیهان به ئه‌ژمار دێ ، ئێران له بواری ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وته نه‌وتیه‌كان له پله‌ی سێهه‌م و له بواری ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی گازه‌وه پله‌ی دووهه‌می له ئاستی جیهان دا هه‌یه و به پێی ڕای كارناسان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی پیس بوونی ژینگه له ئێران ، به‌رهه‌م هێنانی بێنزینی خراپ و ناستاندارده .
كۆماری ئیسلامیی ئێران كه له بیست و یه‌كه‌مین دانیشتنی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له پاریس به‌شداره نه‌ك هیچ بایه‌خێك به ژینگه و ژینگه پارێزی نادا به‌ڵكوو ڕاسته‌وخۆ و به ئاشكرا خه‌ریكی له ناو بردنی ژینگه‌یه ، به تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك كورد ، عه‌ڕه‌ب ، به‌لووچ ، توركمان و ئازه‌رین ، به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و سیستماتیك له هه‌وڵی له ناو بردن و خاپوور كردنی ژینگه‌یان ده‌دا و له‌و باره‌وه نموونه‌ی به‌رچاو زۆرن .
له كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا كاره‌ساتی ژینگه‌یی ڕوویداوه و كه‌س خۆی لێ به به‌رپرسیار نازانێ ، وه‌ك نموونه گۆلی ورمێ كه به هۆی سه‌د سازی و پردلێدان و نه‌بوونی مودیریه‌تی كاربه‌ده‌ستانی ژینگه‌یی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌و وشك بوون ڕۆیشتووه و بۆ پێش‌گرتن به له ناوچوونیشی هیچ هه‌وڵ و كۆششێك نه‌دراوه ، كه به ڕای كارناسانی ژینگه پارێزی ئه‌گه‌ر گۆلی ورمێ وشك ببێ ئه‌وه سۆنامیی خوێ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری گۆلی ورمێ ده‌گرێته‌وه و تۆفانی خوێ ژیان و ژینگه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له خاك و خه‌ڵكی كوردستان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه ، ئه‌گه‌ر كه‌سانێكی چالاك له بواری ژینگه‌ییه‌وه داوای به هانا چوونی گۆلی ورمێ‌یان كردووه كه‌وتوونه‌ته به ڕقی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ڕژیم و خراونه‌ته به‌ندیخانه‌وه
تاڵاوه‌كانی كوردستان كه شوێنی حه‌وانه‌ه‌ی ده‌یان باڵنده‌ی جۆرواجۆرن به هۆی كه‌مته‌رخه‌میی ڕژیم و پێڕانه‌گه‌یشتنیان به‌روه ئیشك بوون ده‌چن كه تاڵاوه‌كانی کانی به‌رازان، قۆپی باباعه‌لی، حه‌سه‌ن خان، گه‌رووس، داشخانه ، قه‌ره قشلاق و زرێبار نموونه‌یه‌كی به‌رچاون له‌و تاڵاوانه‌ی كوردستان كه مه‌ترسیی له ناوچوونیان له سه‌ره
هاوكات زه‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوان كه شوێنێك گه‌شتیاریی كوردستانه و سیمایه‌كی جوانی ژینگه‌یی به ناوچه‌كه به‌خشیوه ، ساڵ به ساڵ به‌ره‌و كه‌مكردن و له ناوچوون ده‌ڕوا .
هه‌روه‌ها وشك بوونی ڕووباری سیروان له ئوستانی سنه‌ش هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ئامانجه دوژمنكارانه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران به نیسبه‌ت كورد و ژینگه‌كه‌ی ، لێدانی سه‌د به بێ به‌رنامه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی ویشك بوونی ڕووبار و چه‌مه‌كان .
له ناو بردنی به ئه‌نقه‌ستی كانی بڵ له هه‌وارامانات لێدانی سه‌دی داریان بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ئیشك كردنی كانی بڵ یه‌كێكی دیكه له جینایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامییه به دژی ژینگه‌ی كوردستان.
به ئانقه‌ست ئاگر تێبه‌ردانی دار و لێڕه‌واره‌كانی كوردستان به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی سه‌ر به شاری سنه هه‌ر جاره‌و به بیانوویه‌ك بۆته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره له سه‌ر ژینگه و دارستانی كوردستان و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سانێك به شێوه‌ی خۆڕسك یان له چوارچێوه‌ی ئێن جی ئۆ و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كانه‌وه هه‌وڵی كووژارندنه‌وه یان به جۆرێك پارێزگاری كردن له ژینگه ده‌ده‌ن ، ئه‌وه له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی و ئیتلاعاتیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كه‌ونه به هه‌رشه و زیندانی كردن .
به هۆی نه‌بوونی پڕۆژیه‌كی پلان بۆ داڕێژراو له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئێران ، دار به‌ڕوو و مازوو له دارستانه‌كانی زاگرۆس و به تایبه‌تی ئیلام به هۆی بارینی وردیله‌ی خۆڵ و خاشاك مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ئیشك بوون و له ناوچوونیان له سه‌ره و ته‌نانه‌ت بارینی ئه‌و وردیله خۆڵانه مه‌ترسیی زۆریان بۆ سه‌ر ژیانی ئاسایی و ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكیش دروست كردووه
هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی به بێ ڕه‌چاو كردنی یاساكانی ڕاو كردن ، ڕۆژانه به ته‌قه كردن له ئاژه‌ڵ و باڵداره كێویه‌كان ژیانی زۆر باڵنده و ئاژه‌ڵی نایابیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه ، بۆ نموونه به ته‌قاندنه‌وه‌ی نارنجه‌ك یان دانانی ماتۆڕی به‌رق و له به‌رق دان له ناو ڕووباره‌كاندا ڕاوه ماسی ده‌كه‌ن و ماسی به گه‌وره و بچووكه‌وه ده‌مرن و ده‌كه‌ونه سه‌ر ئاو ، یان ژاری تایبه‌ت له ئاوی ڕووباره‌كان ده‌كه‌ن و به‌و چه‌شنه به خه‌یاڵی خۆیان ماسی ڕاو ده‌كه‌ن .
جیا له مانه زۆرینه‌ی ئه‌و قاچاغچیانه‌ی ، له بواری قاچاغی ئاژه‌ڵان دا چالاكن سه‌ر به ده‌زگاكانی ڕژیمن و ئێستاكه له دارستانه‌كانی زاگرۆس به هۆی گرتن و فرۆشتنی له ڕاده‌به‌ده‌ر ، ژیان و وه‌چه‌ی سمۆره له مه‌ترسی دایه
ژیانی به‌شێكی به‌رچاو له باڵنده‌كانی كوردستان كه نموونه‌یان له ئاستی جیهانیدا كه‌مه و به گشتی ژیانی باڵنده كۆچه‌ریه‌كان به هۆی كوشتن و قاچاخ و بایه‌خ پێنه‌دان له مه‌ترسی دایه كه باڵنده‌ی چێرگ له ناوچه‌ی بۆكان و فلامینگۆ له مه‌هاباد و ورمێ دوو نموونه‌ی ئاشكرا و به‌رچاون .
و …
ڕۆژی كورد وه‌ك ناوه‌ندێكی سیاسی ، فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی وێرای مه‌حكووم كردنی به‌شداریی نوێنه‌ری رژیمی ئیسلامیی ئێران ، داوا له كاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسانی وڵاتانی به‌شدار بوو ده‌كا كه ڕێكه‌كه‌وتن له سه‌ر پاراستنی ژینگه له گه‌ڵ وڵاتانێك بكه‌ن كه باوه‌ڕیان به پارێزگاری له ژینگه هه‌یه و بۆ زانیاری له سه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی لێكۆله‌ری ژینگه ڕه‌وانه‌ی ئێران و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه و به شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌یی دژایه‌تیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان له گه‌ڵ ژینگه‌ی كوردستان بۆ بسه‌لمێ ،هه‌روه‌ها داوا له ڕێكخراوه‌كانی چالاك له بواری مافی مرۆڤ ده‌كه‌ین كه سه‌رانی وڵاتانی به‌شدار بوو له‌وه ئاگادار بكه‌نه‌وه كه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا ژینگه پارێزان ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و گرتن و زیندان ده‌بنه‌وه .