ڕۆژنامه‌نووسێكی كورد له ژێر فشار و به ناچاری ئێرانی به‌جێهێشت به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ڕۆژی كورد ، محه‌ممه‌د ره‌سووڵ ڕه‌سووڵی ناسراو بە خەبات ڕەسوولی رۆژنامه‌نووسی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان به هۆی فشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران ناچار بە کۆچی ئیجباری لە ئێران بوو و رووی لە دەرەوەی ولات کرد. محه‌ممه‌د ره‌سووڵ ڕه‌سووڵی به هۆی هاوكاری له گه‌ڵ سایت و راگه‌یه‌ندنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ماوه‌یه‌ك بوو له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران خرابوویه ژێر فشار ، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه دا سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاری بۆكانه‌وه به ڕۆژی كوردی ڕاگه‌یاند كه ئه‌و چالاكه ڕۆژنامه نووسیه چه‌ندین جار خراوه‌ته ژێر لێپرسینه‌وه و له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان لێپێچینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و چه‌ند جارێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگهێشتی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كراوه . خه‌بات ڕه‌سووڵی كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له بواری ڕۆژنامه نووسیی كوردی دا چالاكه كۆمه‌ڵێك وتار و بابه‌تی له سایت و ماڵپه‌ڕه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه . پێویسته بگوترێ كه ساڵانه ده‌یان كه‌س له چالاكانی فه‌رهه‌نگی ، سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به هۆی فشاری ده‌زگا ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به ناچاری زێد و وڵاتی خۆیان به جێ دێڵن و ڕوو له ده‌روه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران ده‌كه‌ن و به پێی ئاماره نافه‌رمیه‌كان ساڵانه به‌لانی كه‌مه‌وه ٦٠ هه‌زار كه‌س له كه‌سانی چالاك و نوخبه له بواره جۆربه‌جۆره‌كان دا ئێران به‌ره‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه به جێ دێڵن و ئاماری ڕه‌وتی هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان له ئێران ڕۆژ به ڕۆژ به هۆی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌رز بوونه‌وه دایه .