Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ سیاسی ڕژیم بەزەیی بە جەلادەکانی خۆشیدا نایە/ شرۆڤەی ڕۆژی کورد

ڕژیم بەزەیی بە جەلادەکانی خۆشیدا نایە/ شرۆڤەی ڕۆژی کورد

0
1295

شرۆڤەی ڕۆژی کورد

عەلیی ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی بەهرەمانی، لە رێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٥،  بەرانبەر بە ٨ی ژانویەی ٢٠١٧، لە نەخۆشخانەیەکی تەجریشی تاران لە تەمەنی ٨٢ ساڵی لە تاران کۆچی دوایی کرد. ئەو لە ٣ ی خەرمانی ١٣١٣ لە دایک بوو.

رەفسنجانی لەساڵی 1980 تا 1989 یەكەم سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران بوەو هەر لەو ماوەیەشداو لەناو پەرلەمان قەوارەیەكی نوێی سیاسی بۆ خۆی دروستكرد، لەساڵی 1988 تا 1989 سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە.

رەفسەنجانی یەکێک لە بەرزترین کەس لە دوای ئایەتووڵڵا خومەینی لە دەیەی یەکەمی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی‌ و تیۆریسیەنی تیرۆری ڕێبەرانی کورد و تیرۆرە زنجیرەییەکان بوو. رەفسنجانی ئەندامی یەکەمین و دوویەمین شووڕای شۆڕش، وەزیری نێوخۆیی کاتی دوای لەکارکشانەوە دەوڵەتی کاتیی بازرگان، ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵی ڕوحانییه‌تی موباریز- پێش شۆڕشی گەلانی بەرایی لە ئێران‌دا و مانەوە لەگەڵی هەتا کاتی مردنی- و حیزبی جمهوری ئیسلامی کە یەک حەوتوو دوای سەرکەوتنی شۆڕش و بەردەوامی ٩ ساڵ لە مەوجودیەتیی هەبوو.

بۆ دوو خول سەرۆکی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی، دوو خول سەرکۆمار و ٢٧ ساڵ سەرۆکی کۆمەڵی دیارکردنی بەرژەوەندیی ڕژیم، ئەندامی مەجلیسی بژاردەکانی ڕێبەری- لە هەر پێنج دەورە دا بوو.

دادگای میکونوس ـدا هاشمیی رەفسەنجانی وەک تاوانبار و بکوژی ڕێبەری کورد دوکتور سادق شەرەفکەندی ناسراوە و لەلایەن پۆلیسی ئینتێرپۆلەوە، وەک تاوانبار ناوی دراوە.

ڕەفسەنجانی پلانداڕێژی تیرۆری دوکتور قاسملوویە، کەسێک کە لە گەرمەی پەیوەندی لەگەڵ سەدام حوسێن ـدا دیسانیش ئامادە نەبوو، کیمیابارانی هەڵەبجە نەبینێ و وەک یەکەم کەسایەتییەکان، ڕاشکاوانە مەحکوومی کرد و بە کۆمەڵکوژی ناو بردووە.

ڕەفسەنجانی هەروەها لە دووبارە نووسینەوەی یاسای بنەڕەتی‌، دەسەڵاتێکی زۆری هەبوو کە تێیدا هەم پۆستی سەرۆک وزیری لابرا و هەم دەسەڵاتە شۆڕاییەکان، لابران یا لاواز کران.

ساڵی ١٩٩١ هاشمی رەفسنجانی سەرکۆماری ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بە ئاشکرا دژایەتیی خۆی لەگەڵ پێکهاتنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و گوتی: “ئیزن نادەین ئیسڕاییلێکی دیکە لە بن گوێمان درووست ببێت”.

بەو حاڵەشەوە لەو ساڵانەی دواییدا، ڕەفسنجانی کەوتە بەر غەزەبی بەشێک لە ڕژیم و لە ناویاندا، خامنەیی و دارودەستەکەی و تەنانەت لە حوزەى علمى  شارى خورەم ئاباد لە کاتى وتارى “حسین اله کرم” کە ڕەخنەى توندى لە سەردانى فائزە هاشمى کچى ڕەفسنجانى بۆ لای بەهاییەکان کرد و دواتر بە ڕەفسنجانى و کچەکەى جنێو درا کە ئەو چەندە لە لایەن هەندی لایەنگرى ڕەفسنجانى بوە هۆى نارەزاى و دواتر بووە هۆى شەڕو پێکدادانیان .

هاشمی ڕەفسنجانی لەلایەن دژبەرانی ناوخۆیی ڕژیمەوە، نازناوی “فیتنە” و “سەرۆکی فیتنە” واتا سەرۆکی ئاژاوەگێڕانی پێدرابوو.

فاتمە ڕەفسنجانی، کچی هاشمی ڕەفسنجانی، لە کاتی ناشتنی باوکیدا ڕوو لە پاسدار فیرووزئابادی دەڵێ “باوکی من فیتنە نەبوو”.

کۆی ئەوانە بە وئەنجامەمان دەگەیێنێ کە ڕژیم، تەنانەت بەزەیی بە جەلادەکانی خۆشیدا نایە و لە کات و ئەگەری پێویستدا، بە سانایی لە ناویان دەبات، هەروەک هاشمی ڕەفسەنجانی، سەدان کەسی لە پێناو ڕژیم و بەرژەوەندییەکانیدا کوشت و کردنی بە قوربانی و لە ئەنجامدا خۆشی بەو شێوەیە و تەنیا بە پەرداخێک خواردنەوە، سەری تێداچوو.

ڕێک وەک ئایەتووڵا مونتەزری، مووسەوی و کەرووبی و بازرگان و سەیدئەحمەد خومەینی و دەیانی تر.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو ڕێکخراوی جیهانیی مافی مرۆڤ، داوای ڕاگیرانی سزای لەسێدارەدانی ١٢ کەس لە بەندیخانەی کەرەج دەکەن
بابەتی دواترئامریکا بۆ دانیشتنی سێ قۆڵی لەمەڕ سووریه‌ لە قەزاقستان بانگهێشت نەکراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان