Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ڕوحانی و ڕەفسەنجانی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی گیران و دەستبەسەر کرانیان لێ...

ڕوحانی و ڕەفسەنجانی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەڕەشەی گیران و دەستبەسەر کرانیان لێ کرا

0
915

غوڵامحوسێن موحسێنی ئێژەیی، جێگری یەکەمی دەزگای دادوەری ئێران، لە کۆبوونەوەی فەرماندەکانی ناوەنگەلی خۆڕاگری بەسیج لە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەز، هەڵوێستی تووند و تیژی لە هەمبەر ڕوحانی سەرۆک کۆمار و عەلی ئەکبەری هاشمی ڕەفسەنجانی سەرۆکی شۆڕای بەرژەوەندی نیزام گرت و بە “دوو ڕوو”ی ناو بردن.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری فارس، موحسێنی ئێژەیی کوتی: “دوو ڕوویەکان، ئەوڕۆ دانیشتن لەگەڵ زۆرداران و سەرەڕۆکانی ڕۆژئاوا بە شانازی دادەنێن و بێ ڕێزی بە خەڵکانی قارەمان و گیان لەسەر دەستی خۆیان دەکەن و بە دواکەوتوو و قشقەڵە و نەخوێندەواریان دەزانن”.

شایانی باسە کە پێشتر حەسەنی ڕوحانی سەرۆک کۆمار و هاشمی رەفسەنجانی، بۆ پێناسە کردنی دژبەرانیان کەڵکیان لە وشەگەلی “نەخوێندەوار” و “قشقەڵە” وەرگرتبوو.

هەروەها لەو کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەدا، ئێژەیی زۆر بە تووندی و ئاشکرا، سیاسەتەکانی روحانی بردە ژێر پرسیار و بەتایبەتی ڕەخنەی لە دانیشتن لەگەڵ ئەمریکا و موزاکەرە لەگەڵ ئەو وڵاتە و بەئاکام گەیاندنی دانیشتنە ناوەکییەکان، گرت.

حەسەنی ڕوحانی، لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی واتا لە دوای ڕێککەوتنی ژنێڤ و پەرچەکرداری نەیارانی بەو ڕێککەوتننامەیە، ئەوانی بە “تاقمێک نەخوێندەوار” کە لە لایەکەوە ئاراستە دەکرێن و پارە لە هەندێک شوێنی تایبەت وەردەگرن، ناو هێنا و زۆر جاری تریش بە ئەدەبیاتێکی تووند و تیژ هێڕشی کردۆتە دژبەرانی خۆی کە بریتین لە “بنەڕەت خوازەکان” واتا ئوسولگەراکان و سەرجەم نەیارانی تری .

هەروەها وشەی “قشقەلە” یان” قەلە باچکە” لە لایەن هاشمی ڕەفسنجانی و بۆ پێناسەی دژبەرانی کەڵکی لێ وەرگیراوە. ڕەفسەنجانی دژبەرانی خۆی بە “قشقەڵە” “گەلێک وەسف کرد کە گوشارەکانیان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ناوبراو نابێ. بەکار هێنانی ئەو وشەیە لە لایەن ناوبراو هەر ئەو کات بوو بە هۆکاری تووڕە بوونی دژبەرانی و بۆ نموونە حەمید ڕەسایی، نوێنەری بنەرەتخوازی پارلمانی ئێران لە ئینستاگرامی خۆیدا نووسی:”قشقەلەکان لە چاو سەگ و بەرازەکان، سەرکەوتووانەتر دەجوولێنەوە”.

هەروەها هەڵویستەکانی هاشمی ڕەفسەنجانی لە هەمبەر عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیش، هیچ بە دڵی بنەرەتخوازەکان نیە و هەڵوێستەکانی رەفسەنجانی وەک باس لە بە شۆرایی کردنی رێبەری لە ئێراندا بە دژی خۆیان و بە پیلان ناو دەبەن.

شایانی باسە کە ئەو باس و دمەقاڵانە لە کاتێکدا دێنە ئاراوە کە هەڵبژاردنی “مەجلسی بژاردەکانی ئێران” نزیکە و وێدەچێ مشتومڕ و دووبەرەکی زیاتریش لە ڕۆژەکانی داهاتوودا ، لە نێوان دوو باڵی نیزامدا بێتە ئاراوە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودیوارەکانی مەریوان دلۆڤانتر بوون
بابەتی دواترسه‌ربه‌خۆیی كوردستان چه‌تری ئاشتی رۆژهه‌لاتی ناڤینه‌
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان