ڕۆژی کورد: بڕیارە ڕێکەوتی ٢٢ی مانگی سێپتامبری ٢٠١٧، چالاکییەکی بەربەرین بە بەشداریی ناوەندی ڕۆژی کورد، نوێنهرایهتیی حكوومهتی ههرێمی كوردستانی باشوور له فهڕانسە و به سپۆنسهری میدیایی ڕووداو و به هاوكاریی ئهنیستیوی كورد له پاریس، رێكخراوی ههبوون و كومیتهی ڕێفراندۆم و كهمپهینی سهربهخۆیی كوردستان له پاریس بەڕێوە بچێت.
دەقی بانگەوازەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
بانگەوازێک بۆ سەرجەم کورد و کوردستانیان
هەروەک ئاگادارن بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، بڕیارە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوول، گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە بچێ.
ئێمە وەک چەند ناوەند و ڕێکخراوی کوردستانی، بەو بۆنەوە، چالاکییەکی پشتگیریی کاتی بۆ”بەڵێ” گوتن بە سەربەخۆبونی کوردستان بەڕێوە دەبەین.
هەروەها بۆ جاری یەکەم، کەمپەینێکی ئینترنێتی ڕێک دەخەین و پێشانگایەکی کاتیی وێنەش بەڕێوە دەبەین.
لە ڕۆژی چالاکییەکەدا، بە شێوەی ڕاستەوخۆ هەموومان پەیامێکی پشتیوانی لە سەر تۆڕە میدیاییە کۆمەڵایەتییەکان بە هەشتەگی #YESKurdistan بڵاو دەکەینەوە.
لە ناواخنی بەرنامەکەماندا، موزیک، گۆرانی و هەڵپەڕکێ پێشکەش دەکرێن.
ئەو چالاکییە ڕۆژی ٢٢ی مانگی سێپتامبر، بەڕێوە دەچێ.
شوێنی بەڕێوە چوونی چالاکی: la République – Parîsê
کات: کاتژمێر ١٧
تکایە بەشدار بن و ئاڵای کوردستان لەگەڵ خۆتان بێنن.