چالاكانی ژینگه‌ پارێز له‌ پاریس سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌ كرانی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپێشاندان له‌ مه‌یدانی كۆماری كۆبوونه‌وه‌

0
1518

پۆلیس بۆ بڵاوه‌ پێكردنی خۆپێشانده‌ران كه‌كی له‌ گازی فرمێسك هێنه‌ر و ماشێنی ئاوپڕژێن كرد ، ئه‌و خۆپێشاندانه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی نوامبری ٢٠١٥ واته‌ یه‌ك ڕۆژ پێش به‌ڕێوه‌ چوونی كۆنفڕانسی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له‌ پاریس به‌ڕێوه‌ چوو
سه‌رۆكی پۆلیسی پاریس هاوكات باسی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٥٠ كه‌س له‌ خۆپێسانده‌رانی گۆڕه‌پانی كۆماریی پاریس كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ ئێستا ڕه‌وشه‌كه‌ ئارام و سه‌قامگیر بۆته‌وه‌
هاوكات مانۆئێل واڵسی سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌ڕانسه‌ له‌ گه‌ڵ ڕێبه‌رانی كانادا و شیلی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌و كۆنفڕانسه‌ دا له‌ پاریسن ، به‌ ئاماده‌بوون له‌ به‌رده‌م هۆڵی باتاكلان و دانای گوڵ یادی كوژراوانی ١٣ی نوامبریان به‌رز ڕاگرت

كۆنفڕانسی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا له‌ پاریس له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ نوامبره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كا

كامێرای ڕۆژی كورد له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ دا به‌شدار بوو و ئه‌و دیمه‌نانه‌ی تۆمار كردووه‌
فیلم هه‌ڵگر : ئارام عوسمانی

 

بۆ بینینی وێنه‌ی زیاتر لێره‌ كرته‌ بكه‌ن 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبڕیاڕی كۆتایی له‌ سه‌ر به‌ ئه‌ندام بوونی ڕه‌سمیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونال سوسیالیست دا نه‌دراوه‌
بابەتی دواترڕیكخراوی داكۆكی لە مافی مرۆڤی كوردستان: بكەران و بڕیاردەرانی تیرۆری پارێزەری كورد لە ئامەد، سزا بدرێن