Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات پەرتووکی “ڕەتدانەوەی كۆسمۆپۆلیتیزم” لە نوسینی مامۆستا زەبیحی، ڕوونوێنی کرد

پەرتووکی “ڕەتدانەوەی كۆسمۆپۆلیتیزم” لە نوسینی مامۆستا زەبیحی، ڕوونوێنی کرد

0
1231

ڕۆژی کورد: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێكەوتی ٢/٧/٢٠١٧ بەرانبەر بە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی،  پەردەلەسەر پەرتووکی “ڕەتدانەوەی كۆسمۆپۆلیتیزم” لە هەولێر لادرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە هەولێر، بەیانیی ئەمڕۆ لە هۆڵی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ،  پەردە لەسەر پەرتووکی “ڕەتدانەوەی كۆسمۆپۆلیتیزم” لە نووسینی ڕووناكبیری کوردستانی ڕۆژهەڵات “مامۆستا زەبیحی” لادرا.

ئەم ڕوونوێنی کردنە بە بەشداربوونی بەشێکی شیاو لە چالاکان و نووسەرانی کورد، بەڕێوەچوو.

بەپێی ئەم هەواڵە، لەم ڕوونوێنی کردنەدا، جەلیل ئازادیخواز، نووسەر، چالاکی سیاسی و شاعیری ناسراوی کورد باسێکی لەسەر ئەم پەرتووکە و هەروەها ڕەوتی گەشەی ڕووناکبیری و سەربەخۆییخوازی لە کوردستانی ڕۆژههەڵات پێشکەش کرد.

ئازادیخواز لە بەشێک لە وتەکانیدا ئاماژەی بە هزری سەربەخۆییخوازی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، وەک پێشەنگی هزری ئازادیخوازیی کورد دا و وتی: “هەروەک دەبینین ڕووناكبیرێكی ڕۆژهەڵات ٦٠ ساڵ پێش بانگی سەربەخۆی كوردستانی داوە.”

پەرتووکی “ڕەتدانەوەی كۆسمۆپۆلیتیزم” ساڵی ١٩٥٧ لە دووریە نووسراوە و وڵامدانەوەیەکە بەو کەس و لایەنانەی کە كورد بە نەتەوە نازانن و وەک قەوم و خێڵ پێناسەی بۆ دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوو“هێزی ژنانی هەتاو، لە جێگەی قسە خەبات بۆ ناسنامەی خۆیان دەکەن”
بابەتی دواترئیسراییل: ئێران هێڵە سوورەکانی ئێمەی بەزاندووە و ئەمەش قەبووڵ ناکرێ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان