بە بۆنەی نزیک بوونەوەی سا‌ڵی نوێ، پێشانگای “بەهاران” لە هۆڵی وەحدەتی فەرمانداریی مهاباد دەستی بەکار کرد.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە بۆنەی سەری سا‌ڵی نوێی کوردی، پێشانگای وێنە و خۆشنووسیی “بەهاران” لە هۆڵی وەحدەتی شاری مهاباد دەستی بەکار کردووە و بڕیارە بۆ ماوەی یەک حەوتوو بەردەوام بێت.
لەو پێشانگایەدا ٢٠ کاری هونەریی نیگارکێشی لە شێوەی سورئال و ٤٠ کاری خۆشنووسیی شکەستە نەستەعلیق، کە بەرهەمی ٦ هونەرمەندی کوردن، نمایش دەکرێن.
خۆشنووسییەکانی ئەو پێشانگایە لە یەکەم سا‌ڵی کاری خۆیدا تایبەت کراوە بە شیعرەکانی مامۆستا هێمن، شاعیری پایەبەرزی کورد.
بڕیارە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو پێشانگایە لەگەڵ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا هێمن، بەڕێوە بچێت.
هێـمن نازناوی شاعیریی، نووسه‌ر و شاعیری مه‌زنی كورد سه‌ید محه‌مه‌د ئه‌مینی كوڕی سه‌ید حه‌سه‌نی شه‌یخولئیسلامی موكرییه و له سا‌ڵی 1921دا له گوندی “لاچین”ی نزیك شاری مه‌هاباد له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی ژیانی هه‌ڵێناوه. سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا سه‌عید ناكام ده‌ست پێكردووه، ئینجا باوكی ناردوویه‌تی بۆ شاری مه‌هاباد و له قوتابخانه‌ی “سه‌عاده‌ت”دا له‌به‌ر خوێندنی فه‌ڕه‌میی داناوه تاكو ته‌واوكردنی پۆلی چواره‌می به زیره‌كی ده‌رچووه، ئینجا باوكی له‌و قوتابخانه‌یه‌ی ده‌ریهێناوه و بردوویه‌تیه به‌ر خوێندنی مه‌لایه‌تی له خانه‌قای شێخ بورهان و چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه‌ی خوێندووه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێكی خوێنده‌واری هۆشیار و له وێژه‌ی كوردی و فارسی شاره‌زایه‌كی باشی په‌یدا كردووه و له سا‌ڵی 1941ه‌وه به‌هره‌ی شاعیری له‌لا خوڵقاوه و ده‌ستی به هۆنینه‌وه‌ی شیعری كردووه و له‌سه‌ره‌تادا لاسایی شاعیره مه‌زنه‌كانی پێش خۆی كردۆته‌وه و له دوایشدا بووته خاوه‌نی ده‌نگی تایبه‌تی خۆی. هێـمن له‌گه‌ڵ دروست بوونی كۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ك” له 1942.09.16دا بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه ڕامیارییه‌ی كورد و كاتێكیش كه ناوی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له 1945.08.16دا كرا به پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هێمن بووه ئه‌ندامێكی ئه‌و پارته شیعری نه‌ته‌وه‌یی و وتاری به‌نرخی بڵاوده‌كرده‌وه و كاتێكیش كه كۆماری دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د له 1946.01.22دا دامه‌زرا، هێـمن شیعری له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا خوێنده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ژاری شاعیر دا بووه شاعیرێكی خۆشه‌ویستی پێشه‌وا و كاتێكیش كه ئه‌و كۆماره ساوایه‌ی كورد له 1946.12.17دا ڕووخێنرا، خۆی له‌به‌ر چاوی سازمانی ئاسایشی شاهه‌نشاهی ون كرد و كاتێكیش كه هه‌واڵی له سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵانی بیست خۆی گه‌یانده كوردستانی باشوور، تاكو باری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هێور بووه‌وه، ئینجا گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌كیش له مه‌هاباد ژیا.
له‌دوای هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئه‌یلوولی ڕزگاریخواز له كوردستانی باشوور هاته ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان و چووه پاڵ شۆڕشگێڕان و له‌دوای ڕێككه‌وتننامه مێژووییه‌كه‌ی 11ی ئاداری 1970شدا ماوه‌یه‌ك له به‌غدا وه‌ك په‌ناهه‌نده ژیا و له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له شوباتی 1979دا گه‌ڕایه‌وه كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و گۆڤاری سرووه‌ی ده‌رچوواند تاكو له ڕۆژی 17ی نیسانی 1986دا كۆچی دواییكرد.