Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران پارلمانی پاکستان لەمەڕ لەسێدارەدانی ٢٠ کوردی سوننە هەڵوێستی توندی گرت

پارلمانی پاکستان لەمەڕ لەسێدارەدانی ٢٠ کوردی سوننە هەڵوێستی توندی گرت

0
1069

ڕۆژی کورد: کۆمەڵەی مەجلسی زانایانی پاکستان لەسێدارەدانی 20 کوردی سوننە مەزهەبی مەحکووم کردووە و دەڵێ: “لەسێدارەدانی ئەو کەسانە ئەویش لە حاڵێکدا کە دادگاییەکی عادڵانە نەکراون مەحکووم دەکەین”.

سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی پاکستان، تاهیر مەحموود ئەلئەشرافی لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی 15ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی لە  پارلمانی لاهوور لە لێدوانێکدا پێداگری کردەوە کە پێویستە کۆمیساریای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەمەڕ لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانیەوە گوشار بخانە سەر ئەو وڵاتە و گوتیشی ئەو لەسێدارەدانانە بەپێچەوانەی یاسا بەڕێوە دەچن و بەدەر لە چوارچێوەی یاسان و گوتیشی ئەو کۆمیساریایە هەنگاوی پێویستی هەڵنەگرتووە و بەجێ نەجووڵاوەتەوە.

ئەلئەشرەفی داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئیسلامی کرد کە دەبێ بۆ پاراستنی  مافی کەمینەکانی عێراق و نەتەوە جیاوازەکانی ئێران دەست تێوەردان بکەن و چیتر ئیزن نەدەن ئێران وا بە لێشاو و بە کۆمەڵ خەڵک لە سێدارە بدات و بەر بەو لە سێدارە دانانە بگرن.

ناوبراو هەوەها گوتیشی پێویستە سەرەڕۆییەکانی ئێران کۆنترۆڵ بکرێت و سنوورێکی بۆ دیاری بکرێت

ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی لە زیندانی گەوهەردەشت (ڕەجایی شار)ـی کەرەج لە دار دراون.
ئەندامی بنەماڵەی یەکێک لە سێدارەدراوەان لە لێدوانێک بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە گوتی: “ئەمڕۆ لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، هەواڵی لە سێدارەدانی کوڕەکەمان پێڕاگەیێندراو تا ئێستاش ١٧ بنەماڵە تەرمی کوڕەکانی خۆیان بینوە.”
تا ئێستا ناوی ١٨ کەس لەو کەسانە کە ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دراون ئاشکرا بووە کە بریتییە لە:
1- کاوە شەریفی
2- ئەحمەد نەسیری
3- ئیدریس نیعەمتی
4- ئارەش شەریفی
5- پوریا محەممەدی
6- عەبدووڕەحمان سنگانی
7- نەسڕووڵا مورادی
8- بێهرووز شانەزەری
9- بەهمەن ڕەحیمی
10- عالەم بەرماشتی
11- تالب مەلەکی
12- شەهرام ئەحمه‌دی
13- سەید شاهۆ ئیبراهیمی
14- تەیمووڕ نادری زادە
15- کاوە وەیسی
16- فەرزاد هونەرجوو
17- فەڕشید ناسری
18- فەرزاد شانەزەری.

.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهێڵی بۆڕیی بەندەری گناوە تەقیەوە
بابەتی دواترشەهرام ئەمیری، زانای ناوکیی لەدار درا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان