Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات یەکەمین فستیڤاڵی تەمبوور لە داڵاهۆی کرماشان دەستی پێکرد

یەکەمین فستیڤاڵی تەمبوور لە داڵاهۆی کرماشان دەستی پێکرد

0
1325

ڕۆژی کورد: یەکەمین فستیڤاڵی ناوچەیی مۆسیقا و میلۆدییە کۆنەکانی تەموور (تەموورە) دوێنێ دووشەممە بە بەشداریی 70 هونەرمەندی کوردی یارسان و چەند هونەرمەندێکی ناودار لە گوندی (بان‌زەلانی سەروو)ی ناوچەی داڵاهۆی سەر بە کرماشان دەستی پێکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا خۆجێیەکانی کرماشان، یەکەمین فسستیڤاڵی ناوچەیی میلۆدییە کۆنەکانی تەمبوور کە دوێنێ لە گوندی بان‌زەلانی سەرووی شاری داڵاهۆ دەستی پێ کردووە، تێیدا 70 هونەرمەندی کوردی یارسان لە تاران، کەرەج و شارەکانی دیکەی پارێزگای کرماشان لە چوارچێوەی 13 گرووپدا بەشدارن.

فستیڤاڵەکە لە دوو بەشی گرووپی و تاکژەندیدا بەڕێوە دەچێت و تێیدا شارام نازری، کەیهان کەلهوڕ دوو هونەرمەندی ناسراوی کورد و حوسێن عەلیزادە ژەنیار و ئاوازدانەری فارس بەشدارن.

هاوکات لە فستیڤاڵەکەدا گرووپەکانی ژەنیاری تەمبوورە وەک “سیمۆرغ، سەرانە داڵاهۆ، میهرەکان، ئاڵابەر، عاشقان و خامۆش” بەشدارن کە ئەمڕۆ گرووپی تەمەنیی “ئەلف” چالاکییان دەبێت و ئێوارەش گرووپەکانی “سی ڕووبار و تەشار” لە دوو بەرنامەی جیاوازدا بەشدار دەبن و هاوکات ڕێوڕەسمی کردنەوەی “خانەی تەمبوور”یش بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەکان لەم فستیڤاڵەدا ڕێبەران و چالاکوانانی ئایینی کوردیی یارسانیش بەشدارن.

تەمبوور (تەنبوور، یان تەموور، یان تەمیرە یان تەموورە) ناوی ئامێرێکی مۆسیقایی تایبەتە بە کورد، ئەم ئامێرە لە کاسەیەکی گەورەی باڵ درێژ پێکھاتووە کە چوار تاڵ ژێی بەسەردا تێدەپەڕێ و بە قامک دەژەنرێت.

تەموور سازێکی تایبەتی ئایینی یارسانە کە زۆرتر لە ناوچەکانی کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان باوە، شوێنکەوتوانی ئایینی یارسان وەک سازێکی پیرۆز لە بۆنە ئایینییەکاندا کەڵکی لێ وەردەگرن.

سەرچاوە: باس نیوز

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودانمارک: کۆبوونەوەیەکی ناڕازی بە دژی کۆماری ئیسلامی و کوشتنی کۆڵبەران بەڕێوەچوو
بابەتی دواترکام یەک لە حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات زۆرترین جێگە و پێگەیان لە ناو جەماوەر دا هەیە ؟
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان