نووسینی: ڕزگار خۆشناو
حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێیه‌کی خۆشه‌یست و هونه‌رمه‌ندێکی پایه‌به‌رزی کورد خوالێخۆشبوو محمه‌د جه‌زا حاجی عه‌لی به‌گ ناسراو به حه‌مه جه‌زا به هۆی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده چاووی لێک ناو بۆ هه‌تا هه‌تایه ئێمه‌ی جێهێشت! ماوه‌یه‌کی زۆر‌و له ژێر فشارێکی زۆر‌و له کاتێکی زۆر سه‌خت و هه‌ستیاردا به دووقۆڵی کارمان کردوو چه‌نده‌ها به‌رهه‌می هونه‌ریمان هه‌بوو مه‌قام و گۆرانی به هه‌م دووقۆڵی و هه‌م له‌گه‌ڵ گڕووپی گه‌وره‌و بچووک.
حه‌مه جه‌زای كۆچكردوو کاتێکی زۆری به گه‌ڕان به دووای تێکستی جوان و شیاو‌و بۆ مه‌قام و گۆرانیه‌کانی ته‌رخان ده‌کرد و لای ئه‌و بابه‌تی له‌سه‌ر کورد‌و کوردستان و سیمبۆڵی خه‌بات و به‌رگری و به‌رخۆدان پێگه‌ی یه‌که‌می هه‌بوو زۆر دلێرانهوچاوونهترس تێکستی وای ده‌گووت که هانده‌ربوون نه‌ک ته‌نها هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ئیڕاده‌ی خه‌ڵکی کوردستان بمێنێ به‌ڵک و بگره به هێزیشی ده‌کرد و دووایی زانیمان که کاری له سه‌دان گه‌نجی کورد کرد بچنه نێو ڕێزی پێشمه‌رگه. باوه‌ک و حه‌مه جه‌زای کوردپه‌روه‌ر، وه‌ک و زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی تری کوردستان به لاسایی ده‌نگه به سۆزه‌که‌ی قوتابخانه‌ی گۆرانی خوالخۆشبوو حه‌سه‌ن زیره‌کی ده‌ستپێکرد، به‌ڵام زۆری نه‌برد بوو به خاوه‌ن ستایڵ و ڕێبازێکی تایبه‌ت به خۆی.
پانتایی ده‌نگی خوالێخۆشبوو حه‌مه جه‌زا خۆی نزیکی سێ ئۆکتاڤ ده‌کردو ده‌یتوانی به ده‌نگی گڕوو وه‌ڵامه‌کانی مه‌قام و گۆرانی بڵێ.
له گۆرانبێژه تاکه‌کان بوو که ده‌یتوانی نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر ده‌نگی (لا) به‌ڵک و هه‌تا له‌سه‌ر ده‌نگی (سی)یش بڵێت! هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش من دوو گۆڕانم له نێو ئامێری (عوود) دا کرد، که بوونه گارانت بۆ زۆرجار ڕۆژانی پێنجشه‌م و هه‌ینی منی به ئۆتۆمبیله‌که‌ی هه‌ڵده‌گرت و له ڕێگای کۆیه ده‌چوینه سوله‌یمانی و له ماڵی باوکی ڕه‌حمه‌تی هه‌تا به‌ربه‌یان خه‌ریکی ڕاهێنان وپڕۆڤهو تۆمارکردن ده‌بوین! یه‌ک له‌و به‌رهه‌مانه‌ی حه‌مه جه‌زای ڕه‌حمه‌تی به هه‌موو کوردستان ناساند (عه‌شق و ئازادی) بوو که ساڵی ۱۹۷۷ تۆمارکراو ته‌نها به دوو ڕۆژ له هه‌موو کوردستان بڵاووبوهوه! ئه‌و به‌رهه‌مه‌و ئه‌وانه‌ی به دوای هاتن وه‌ک گۆرانی (حه‌زم لێکردووی) له‌گه‌ڵ گڕووپی شانۆی لادێیی که هه‌مان ساڵ له گه‌ڵ گۆرانی (دوورم له یاران)ی هونه‌رمه‌ندی کۆچکردوو قادر زیره‌ک له ستۆدیۆی تیپی موزیکی سوله‌یمانی له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی تۆمارکرا، بوونه ڕه‌ونه‌ق و شه‌وقدانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی حه‌مه جهزاوهاتنی بۆ ناو دونیای گۆرانی موزیک و هه‌ر بۆیه‌ش له زۆربه‌ی یاده نه‌ته‌وه‌یی و به‌ناوبانگه‌کانی کوردستان به‌شداری ده‌کردو هۆڵه‌کان پڕ ده‌بوون.
دوای گرتن و هه‌ڕه‌شه‌و قه‌ده‌غه‌ی هه‌ندێ مه‌قام وگۆرانی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش حه‌مه جه‌زا بڕیار ده‌دا له ۲۳ـ ٤ ـ ۱۹۸۱ هه‌ولێر به جێبهێلی و بچێته نێو ڕێزی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و منیش هه‌مان ساڵ له ۱۲ـ ٦ـ۱۹۸۱ کوردستانم جێهێشت و چوومه ووڵاتی نه‌مسا. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی حه‌مه جه‌زا ده‌گاته وڵاتی دانیمارک ساڵی ۱۹۹۰، په‌یوه‌ندی هونه‌ری ئێمه دووای نۆ ساڵ جارێکی تر ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و پێکڕان به‌شداری له زۆر یادی نه‌ته‌وه‌یی بۆڕهوهندی کورد له تاراوگه‌مان کرد‌و به تایبه‌تیش به‌شداری ئاهه‌نگه‌کانی (مێدیا تی ڤی) وه‌ک و یه‌که‌م ته‌له‌ڤزیۆنی ساته‌لایتی کوردی له بڕۆکسل پایته‌ختی به‌لجیکا که له کاتی خۆی شۆڕشێکی ڕهشنبیری و هونه‌ری بوو.
ساڵی ۲۰۰۰ حه‌مه جه‌زا په‌یوه‌ندی پێ کردم و ووتی حه‌ز ده‌که‌م به یادی جاران چه‌ند مه‌قامێک له‌گه‌ڵ تۆ تۆمار بکه‌م! منیش له وه‌ڵاما ووتم هه‌رچه‌نده من پێنج ڕۆژ له هه‌فته کار ده‌که‌م وه‌ک و دکتۆری موزیک ( موزیک تێڕاپی ) له خانه‌یه‌کی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تیه‌کان که زیاتر له ٦۰۰ که‌سی تیادا ده‌ژی به موزیک چاره‌یان ده‌که‌م، به‌ڵام بۆ تۆ هه‌میشه کاتم هه‌یه! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کاته کوڕێکی هاوکارم هه‌ر له ماڵه‌وه ستۆدیۆیه‌کی ده‌نگ تۆمارکردنی زۆر مۆدێڕنی درووست کردبوو حه‌مه جه‌زا له نه‌مسا سه‌ردانی کردم و له کۆتایی هه‌فته‌یه‌ک زیاتر له یه‌ک کاژمێر مه‌قاممان تۆمارکردن و خرانه سه‌ر سی دی.
زۆر به داخه‌وه ساڵی حه‌مه‌جه‌زای پێشمه‌رگه‌و هونه‌رمه‌ند ساڵی ۲۰۰۷ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس دهبێتو به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن، سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات، به‌ڵام به داخه‌وه سه‌ردانه‌کی بێ سوود ده‌بێ و ڕۆژ به ڕۆژ باری ته‌ندروستی خراپتر ده‌بێ.
له‌كاتژمێر ۱:٥۰ی ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ۱ـ۱۰ـ ۲۰۱۰ ، دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان ده‌که‌وێ و ماڵئاوایی یه‌كجاری له‌ژیان ده‌کات. هه‌ر هه‌مان ڕۆژیش له كه‌ژاوه‌یه‌كی گه‌وره‌و شایسته‌ی ئه‌و که‌ڵه هونه‌رمه‌نده، ته‌رمه‌كه‌ی له‌گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی خه‌ڵکێکی زۆری کوردستانیان و بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكارو دۆستان‌و موریدانی، به‌خاك سپێردرا.
یادی به خێر‌و جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت!