Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات فەتاح کاویان، سیاسەتوان، نووسەر و تێکۆشەری بێ وچانی کورد، ماڵئاوایی لە ژیان...

فەتاح کاویان، سیاسەتوان، نووسەر و تێکۆشەری بێ وچانی کورد، ماڵئاوایی لە ژیان کرد

0
1386

ڕۆژی کورد: فه‌تاح کاویان، نووسەر و تێکۆشه‌ری دێرینی کورد و ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌ریی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، به‌هۆی ڕاوه‌ستانی دڵ  لە شاری کۆیە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان و کورد ئێواره‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ٢٩ی به‌فرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، فه‌تاح کاویان، نووسەر و سەرکردەی دێرینی حزبی دیموکرات، دوای پتر له‌ 60 ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وام له‌ ڕیزه‌کانی حزبی دیموکرات، له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

فه‌تاح کاویان ساڵی ١٣١٥ی هه‌تاوی له‌ شاری مه‌هاباد له‌ دایک بوو. ئه‌و له‌ ساڵی ١٣٣٦ی هه‌تاوییه‌وه‌ هاتبووه‌ نێو ڕیزی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕات.

به‌هۆی تێکۆشانی سیاسی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌کانی ڕژیمی پاشایه‌تییەوە گیراوه‌و ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو ساڵ و نیو خراوه‌ته‌ به‌ندیخانه‌وه‌ و دوای ئازادبوونی له‌ زیندان درێژەی‌ به‌ خوێندن داوە و لیسانسی زمانی ئینگلیزی له‌ زانکۆی تاران وه‌رده‌گرتووە.

دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، فه‌تاح کاویان وازی له‌ ژیانی ئاسایی و مامۆستایه‌تی هێناوە و له‌ ڕیزی حیزبی دیموکراتدا شانی وه‌به‌ر به‌رپرسایه‌تییه‌ جۆراوجۆره‌کان داوە.

فه‌تاح کاویان، بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی دیموکرات بووە و له‌ ئۆڕگانه‌ جۆراوجۆره‌کانی حیزب، وه‌ک سکرتاریا و ڕاگه‌یاندنی حزبدا کار و چالاکیی حیزبیی بووه‌.

جیا لە کاروباری سیاسی، شارەزاییەکی زۆری لە بواری زمانی ئینگلزی و نووسین و وەرگێڕاندا هەبووە و جیا لە نووسینی فەرهەنگی “حەفتەوانە”، چەند کتێبێکی دیکەی لە زمانی ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لە ساڵانی کۆتایی تەمەنیدا وێرای نەخۆشی بەردەوام خەریکی خوێندنەوە و نووسینی فەرهەنگێکی گەورەی ئینگلیزی کوردی بوو.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحەسوو و نازە لە نووسینی فەرهاد عیزەتی زادە
بابەتی دواترئەندامانی کابینەی ترامپ کێن؟
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان