Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەرزشوانێکی کورد ڕاهێنەریی وەرزشوانانی ئێران لە کێبەرکێکانی باکوی لە ئەستۆیە

وەرزشوانێکی کورد ڕاهێنەریی وەرزشوانانی ئێران لە کێبەرکێکانی باکوی لە ئەستۆیە

0
1680

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، بڕیارە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، ڕاهێنەریی یانەی “غاردان”ـی ئێران لە کێبەرکێکانی وڵاتانی ئیسلامی لە باکۆ ـی لە ئەستۆ بێت.

بڕیارە ١٠ وەرزشوان لە ئاستی ئێران لە بەشی “غاردان” لەو کێبەرکێیەدا لە دوو بەشی ژنان و پیاوان دا بەشدار بن و ٣ ڕاهێنەریش هاوڕێیەتیی ئەو ١٠ یاریزانە بن کە یەکێک لەو ڕاهێنەرانە کوردە و خەڵکی شاری سنەیە.

فەردین محەممەدزادە، قارەمانی پێشووتر و ڕاهێنەری بەئەزموونی سنەیی، ئەو وەرزشوانە کوردەیە کە لەو کێبەرکێیانەدا، ڕاهێنەریی یانەی ئێرانی لە ئەستۆیە.

فەردین محەممەدزادە، یەکێک لەو وەرزشوانە بە ئەزموون و ناسراوانەیە کە لە سەردەم و تەمەنی وەرزشیی خۆیدا، گەلێک پلەی لە ئاستی ئێران و جیهاندا بۆخۆی مسۆگەر کردووە.

ئەو وەرزشوانە کوردە، یەکێک لە ڕاهێنەرە بەتواناکان لەسەر ئاستی ئێرانە.

بڕیارە یانەی ئێران لەو کێبەرکێیەدا، ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە بەشی هاویشتنی دیسک، غاردانی ١٠٠ میتریی ژنان و پیاوان، بەشدار بێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕێکخراوی لێبووردنی نیودەوڵەتی: دەبێ دڵنیایی بە کەبوودوەند بدرێت کە درێژە بە کارەکانی بدات
بابەتی دواترپرسی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە عەمانی وڵاتی ئۆردۆن، تاووتوێ کرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان