Google search engine
ماڵەوە کوردستان باكوور هەڵوەدا بوونی ٢٠٠ هەزار کورد لە باشووری ڕۆژهەلاتی تورکیە

هەڵوەدا بوونی ٢٠٠ هەزار کورد لە باشووری ڕۆژهەلاتی تورکیە

0
1253

بە هۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزیانەی کە لەو ماوەیدواییدا لە نێوان تورکیە و گریلاکانی پ ک ک دا هاتۆتە ئاراوە، ئەژمارێکی زۆر لە کوردەکان هەڵوادە و پەڕیوە بوون کە لە ماوەی بیست ساڵی ڕابروودە کەم وێنەیە.

هاوینی ڕابردوو ئاگربەستی پ ک ک لەگەڵ دەوڵەتی تورک کە لە ساڵی ٢٠١٢ ڕاگەیێندرابوو کۆتایی پێهات و شکا و لەو کاتەوە تا ئێستا چەند شەڕ وپێکدادان لە نێوان گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سەربازانی تورک هاتۆتە ئاراوەو ئەوە ئاڵۆزییانە بۆتە هۆکاری ڕاگەیاندنی حکومەت نیزامی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا بە پێی بەراوردەکان، نزیک بە دووسەد هەزار کوردی ئەو ناوچانە لە شوێنی ژیانی خۆیان کۆچیان کردووە و پەڕیوەی شارەکانی تری تورکیا  و باکووری کوردستان بوون.

ژنێکی خۆجێی ئەو ناوچانە بە ناوی دەریا. ت، لە وتو وێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی تودەی زەمان، گوتی: لە ١٦ی ئاگۆستەوە تا ئێستا، پێنج جار حکومەت نیزامی لە ناوچەی نسیبێنی پارێزگای ماردین، ڕاگەیێندراوە و هەر بۆیەش دوا بەدوای لاچوونی یاساکانی قەدەغەکردنی هاتووچۆ، هەلیان قواستۆتەوە و ماڵەکانی خۆیان بەرەو ناوچەی ئولدورەی پارێزگای شرناخ، بەجێ هێشتووە.

شیاوی ئاماژەیە کە هێڕشەکانی تورکیا بۆسەر گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ،لە ٢٤ی جولایەوە و بە هۆی کوژرانی دوو پۆلیسی تورک لە لایەن پارتی کرێکارانەوە، بەردەوامە و دەوڵەتی تورک لە ئاناتۆلی و باکووری عێراق، دەیانکاتە ئامانجی هێڕشەکانی خۆی.

ئامارەکان باس لە کۆی گشتی کوژرانی ٢٠٠ کەس لە گریلاکانی پ ک ک و سەربازانی تورک لەو ماوەیەدا دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهەڵبژاردنی ئەو جارە، بەشداری یان تەحریم؟
بابەتی دواترپەکەکە بۆ وا دەکا!؟
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان