Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران هێزەکانی ڕژیم لە هەمەدان هێرشی توندیان کردە سەر لایەنگران و یاریزانانی سەرداری...

هێزەکانی ڕژیم لە هەمەدان هێرشی توندیان کردە سەر لایەنگران و یاریزانانی سەرداری بۆکان+ڤیدیۆ

0
1589

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، لە دوای یاریی ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی له‌ نێوان یانەی سه‌رداری بۆکان و پاسی هه‌مه‌دان کە له‌ هه‌مه‌دان به‌ڕێوه‌چوو، هێزە ئینتزامییەکان و خەڵکی هەمەدان، هێرشێکی توندیان کردە سەر هاندەران و یاریزانانی سەرداری بۆکان.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەمبارەوە رایگەیاند: ” یارییه‌که‌ به‌ یارمه‌تیی ئاشکرای ناوبژیوان بە ئەنجامی دوو به‌ هیچ له‌ به‌رژوه‌ندیی پاسی هه‌مه‌دان کۆتایی پێهات. له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی یارییه‌که‌ لایه‌نگرانی هه‌مه‌دان به‌ پاڵپشتیی هێز‌ی ئینتیزامی په‌لاماری یاریزانان و لایه‌نگرانی سه‌رداری بۆکانیان داوه‌.”

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن، هێرشبەران و هێزە ئینتزامییەکان جوێنیان بە کورد و کوردستان و هێما نەتەوەییەکانی گەلی کورد داوە و بێ ڕێزییان پێکردوون.

لەو هێرشەدا، هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی گازی فرمێسکڕێژیان دژ هەواداران و یاریزانانی  سه‌رداری بۆکان به‌کارهێناوه‌.

هه‌تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، هێزی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی یاریزانانی سه‌رداری بۆکانی له‌ ژووری جلگۆڕین زیندانی کردووه‌، ده‌رگا‌ی لێ قفڵ کردوون و دوو جاری گازی فرمێسکڕیژی له‌ ژووره‌که‌ کردووه‌ و تا ئێستاش ئامادەنەبوون دەرگایان لێ بکەنەوە.

بەو هۆیەوە سەرجەم یاریزانانی سه‌رداری بۆکان تووشی گازگرتوویی بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشەکانەوەی ئاڵای کوردستان لە کاتی یاری سەرداری بۆکان و شارەوانیی تەورێز، رقی پان ئازەرییەکانی لێکەوتەوە
بابەتی دواترخامنەیی هەڕەشەی لە هێزەکانی فەلەستین کرد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان