Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ناو سالارێکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە سووریە کوژرا

ناو سالارێکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە سووریە کوژرا

0
1328

بە پێی زانیارییەکان، ناوسالارێکی سپای پاسداران يێڕان وهەروەها ٩ ئێرانی و ئەفغانی تر لە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریە کوژران و مەیتەکانیان بۆ ئێران ڕاگوازراوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی هەواڵدەری تەسنیم، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بەفرانبار، عەبدووڵا قوربانی، ناوسالار سێ ی سپا، لە شاری حەلەب لە سووریە کوژرا. تەرمی ئەو ئەندامە زەریاییەی سپاسی پاسداران، ڕۆژی سێ شەممە ١٥ی بەفرانبار لە گوندی “سەحرارود” سەر بە شاری فەسا لە پارێزگای فارس، نێژراوە.

شیاوی ئاماژەیە کە حوسێن جەماڵی و جەلیل خادمی، دوو کەسی تری خەڵکی فەسان لە مانگی خەزەلوەری ئەو ساڵ لە سووریە کوژراون.

هەواڵدەری تەسنیم لە ڕاپۆرتێکی تردا هەروەها باسی لە کوژرانی ئەفغانیەکی ئەندامی تاقمی “فاتمیون” بە ناوی خوداکەرەم ڕەزایی لە سووریە کرد.

پێویست بە ئاماژەیە کە لەشکری فاتمیون لە ئەفغانیە نیشتەجێیەکانی ئێران پێک هاتووە کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە هەناردەی شەڕی سووریە کراون.

شیاوی  ئاماژەیە کە تا ئێستا سەدان کەس لە ئێرانی و ئەفغانیەکانی ئەندامی سپای قودس کە هەناردەی شەڕی سووریە و عێراق کراون، لەو شەڕانەدا کوژراون کە لە ناویاندا دەکرێ ئاماژە بە ناوی حوسێن هەمەدانی، گەورە فەرماندەی سپاسی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەین.

کۆماری ئیسلامی ناوی پارێزەرانی حەرەم (مدافعان حرم)ی لەسەر ئەو هێزانەی خۆی داناوە کە لە عێراق و سووریە، شەڕ دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهه‌واڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی کورد، عەینەددین مەریوانی ناڕاسته‌
بابەتی دواتربیر و ڕای هەندێ لە ئەندامانی دوو لایەنی دێموکرات سەبارەت بە ڕوونکردنەەوەی حدکا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان