ناوەندی ڤەژین لە مەریوان گەشتی وێنەگری بەڕێوە دەبات

0
1142

ڕۆژی کورد: ناڤەندی ئەدەبی-فەرهەنگیی ڤەژین لە مەریوان، لە درێژەی کار و چالاکی و داهێنانە بەردەوامەکانی خۆی، گەشتێکی وێنەگری لە شاری مەریوان بەڕێوە دەبات.

لە ماوەی نەورۆزی ئەمساڵیشدا، ناوەندی ڤەین لە چالاکییەکی نوێدا، جەژنی نەورۆزی لە بەشێکی بەرچاو لە گوندەکانی مەریوان بەڕێوە برد.

گەشتی وێنەگریی ئەو ناوەندە لە ڕێکەوتی ٥ی مانگی گوڵانی ٢٧١٧ی کوردی (١٣٩٦ی هەتاوی) لە کاتژمێر ٩ تا ١٧ی ئەو ڕۆژە بەرێوە دەچێت.

بەپێی ڕاگەیێندراوی ئەو ناوەندە، شوێنی کۆبوونەوەکە لە بەردەم فەرمانگەی ئیرشادی باژێری مەریوان دەبێت.

ناوەندی ڤەژین لە شاری مەریوان، تا ئێستا لە زۆر بواری جیاجیا و جیاوازەوە، وەک بنکەیەکی پێشەنگی ئەدەبی و فەرهەنگی و کەلتووریی کوردی لە کوردستانی خۆرهەڵات دەرکەوتووە و چالاکییەکانی بەردەوام لە پەرەسەندن دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوویادی شاعیری کورد “عەلی شا خان حەیدەری زادە” لە ئیلام بەرز ڕادەگیرێت.
بابەتی دواترڕێوڕەسمی ڕوونوێنی کردن لە ٧ پەرتووکی کوردیی نووسەر و شاعێرێکی مەهابادی بەڕێوەچوو