نامه‌كانی غوربه‌ت ی فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی چاپ و بڵاو كرایه‌وه
نامه‌کانی غوربه‌ت، كه كۆمه‌ڵه شێعرێكی شاعیر و نووسه‌ر فه‌ره‌یدوون ئه‌رشه‌دی له خۆ گرتووه له ٦٣ لاپه‌ڕه دا له لایه‌ن بڵاوكه‌ره‌وه‌ی و چاپی كتێب (( نه‌شری مانگ )) چاپ و بڵاو كرایه‌وه . ڕۆژی كورد وێڕای ده‌ستخۆشی و به‌رده‌وامی بۆ نووسه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه شێعریه ، پیرۆزبایی به هه‌موو هۆگران و لایه‌نگرانی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی كوردی ده‌ڵێ .
ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆنراوه‌كانی چاپ كرا‌و له‌و به‌رهه‌مه شێعریه دا :
چین یه‌سنا
ئه‌م نامانه چین
وا چرکه‌چرکی بنمیچی خانه‌قای دڵمان
پڕ ده‌که‌ن له دڵه‌خورپه‌ی داڕووخان؟
نامه هه‌ن، پڕ له واژه‌ی په‌پووله‌یی
بۆن خۆش و نه‌ختێ چرچ
ده‌ڵێی له ژێر سوخمه‌ی کچێکی شه‌رمنه‌وه هاتوون.
نامه هه‌ن
کۆن و تۆزاوی و خه‌فه‌تبار
ده‌ڵێی هه‌ر ئێستا له گیرفانی شه‌هیدێکه‌وه ده‌رهاتوون.
نامه‌ش هه‌ن
زه‌رد و شێ‌دار و پڕ زریکه
وا هه‌ست ده‌که‌ی له ژێرزه‌مینی زیندانێکدا
به شقارته‌ی سووتاو نووسراون.