مۆره‌یه‌كی ڕژیم له‌ پیرانشار ته‌قه‌ی لێكرا

0
1881

ڕۆژی كورد: به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ناوه‌ندی ڕۆژی كورد یه‌كێك له‌ مۆره‌كانی ڕژیم له‌ شاری پیرانشار ئه‌مڕۆ كه‌وتۆته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و كوژراوه‌ .

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٣٩٦ی هه‌تاوی كاتژمێر ٩ی به‌یانی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ به‌رپرسی كاڵای قاچاخی شاری پیرانشار كردووه‌ و كوشتوویانه‌.

هه‌واڵنێری ڕۆژی كورد له‌ پیرانشاره‌وه‌ ناسنامه‌ی ئه‌و مۆره‌ كوژراوه‌ی ڕژیمی مێهدی سه‌ڵماسی ڕاگه‌یاندووه‌ ،

كه‌سێكی ئاگادار له‌ نزیك ڕووداوه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌رپرسی كاڵای قاچاخی پیرانشار ده‌ستێكی باڵای له‌ ئه‌زیه‌ت و ئازاری كاسبكارانی ناوچه‌كه‌ دا هه‌بووه‌ و فه‌رمانی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی بۆ كۆڵبه‌ران ده‌كرده‌وه‌ و به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

مێهدی سه‌ڵماسی پێشتر فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامیی ئاوایی هه‌نگه‌وێ و پێش كوژرانیشی به‌رپرسایه‌تی و فه‌رمانده‌یی دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ كاڵای قاچاخی پیرانشار له‌ ئاوایی چیانه‌ی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌

تا كاتی ئاماده‌ كردنی ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ حیزب و لایه‌نێك ئه‌و كرده‌وه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌ .

ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ڕۆژ ده‌كرێته‌وه‌

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوولافاو لە بانەش گیانی هاونیشتمانییەکی گرت+ڤیدیۆی ڕووداوەکە
بابەتی دواترلە ڕووداوی هاتووچۆ و ئاگرتێبەربوونی دوو ترۆمبیل لە مهاباد، ٣ کەس گیانیان لەدەست دا