به پێی راگه‌یاندنی بەڕێوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان . ئه‌و ماڵپه‌ڕه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوو دا كه‌وتۆته به‌ر هێرشی كه‌س یان كه‌سانێكی هه‌ككه‌ر ، ئه‌و هه‌ككه‌رانه هه‌وڵی دزه كردن و سڕینه‌وه‌ی ئارشیوی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌یان داوه ، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بن و بەڕێوەبەرانی ماڵپه‌ره‌كه رایگه‌یاندووه كه گرفته‌كه چاره‌سه‌ر كراوه ، پێویسته بگوترێ كه كه‌سانی دژ به ئازادیی را ده‌ربڕین ئه‌وه یه‌كه‌م جار نه‌بووه كه هه‌وڵێكی وه‌هایان داوه و چه‌ندین جاری دیكه‌ش له‌م چه‌شنه هێرشانه‌یان كرۆدته سه‌ر ماڵپه‌ری پێشمه‌رگه‌كان ، رۆژی كورد ئه‌و كرده‌وه‌یه به توندی مه‌حكووم ده‌كا و راده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌و كرده‌وانه دژ به سه‌رجه‌م بنه‌ماكانی ئازادیی راده‌ربڕینن و بكه‌رانی ئه‌و جۆره هێرشانه كه‌سانێكن كه ده‌یانهه‌وێ قه‌له‌م ، بیر و باوه‌ڕی جیاواز و ئازادی تیرۆر بكه‌ن ، له كۆتاییدا هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌كان ده‌خوازین