Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە بۆکان، کۆڕێکی ڕێزنان بۆ “موقبیل دانش پەژوو” بەڕێوەدەچێ

لە بۆکان، کۆڕێکی ڕێزنان بۆ “موقبیل دانش پەژوو” بەڕێوەدەچێ

0
1136

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بۆتەوە، بڕیارە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۱ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی شاخەوانی کورد نەمر موقبیل هونەر پژوو لە باژێڕی بۆکان، کۆڕیادێک ساز بکرێت.

دەقی ڕاگەیێندراوەکە بەو شێوەی خوارەوەیە:

هاوشارییانی بە ئەمەگ و خۆشەویستی شاری بۆکان ئاگادار دەکەینەوە؛

بڕیارە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۱ی گەڵاڕێزان، بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی شاخەوانی قارەمانی وڵاتەکەمان، نەمر موقبیل هونەر پژوو، هەر وەک ساڵانی پێشوو، کۆبوونەوەیەک لە سەرگڵگۆی ئەو نەمرە ساز بێت؛هەر بۆیە داوا لە هەموو هاوشارییانی بەئەمەگی شارە جوانەکەمان دەکەین، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۰ی گەڵاڕێزان، بۆ خاوێن کردنەوەی ڕێگای کۆسە هەتا بەردەزەرد هەموو هاوکار بین تا بتوانێمان هێمایەکی جوانتر لەو شۆێنە و شارە جوانەکەمان بنوێنین.

شوێن و کاتی کۆبوونەوە: پێنج شەممە ۲۰ی گەڵاڕێزان، کاتژمێر ٢ و نیوەی پاشنیوەڕۆ، کێوەڕەش سەرەتای جادە کۆسە.

جێی ئاماژەیە نایلۆنی زبڵ و دەستکێش لە شوێنی کۆبوونەوەدا دابەش دەکرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووقوتابییەکی کورد وەک براوەی ئولەمپیادێکی ناونەتەوەیی هەڵبژێردرا
بابەتی دواترڕاسته‌وخۆ/ دوایین ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان