لەو دیوی سووکایەتی

0
2060

نووسینی: سۆران شێرزاد

سۆران شێرزاد
سۆران شێرزاد

(تێروانینێکی کورت‌ و ڕاشکاوانە لە سەر بارودۆخی هەنووکەیی حیزبی دێموکرات‌ و خەسارەکانی) !
حیزبی دێموکرات جگە لەوەی کە سەرمایەیەکی سیاسیی ‌و کۆمەڵایەتییە، بایخێکی مەعنەوی‌ و ڕوحی‌ نێو هزرو بیری تاکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بووەو هەیە، هەربۆیەش هەمیشە  گەورەترین هەوڵی ژژیم ئەوە بوو کە لە هزری تاکەکانی کورددا، لە بایەخێکی مەعنەویی ئەرێنییەوە بیگۆڕێت بۆ نۆرمێکی نەرێنی، بۆ ئەو مەبەستەشی بێ گومان زۆر مێتۆدو ڕێکاری گرتۆتە بەر، بەڵام تاوەکو ئیستاشی لەگەڵ بێت سەرکەوتوو نەبوو، بە کارهێنانی پارە، ڕاگەیاندن بە هەموو تۆڕەکانییەوە، درۆو دەلەسەو بە کورتی هەموو ئەو کەرەسە نەرم‌ و سەختانەی کە دەکرێ رێکخراوێکی سیاسیی پێ ڕەش بکرێت، بە هەمووی ئەوانەشەوە نەیتوانییوە ئامانجەکەی بپێکێت و پیلانەکەی بۆ ئەوەی سەر بگرێت دەبا پێشمەرگەو گەلی لێکدابڕیبا؛
ئەو دابڕانە دەبا بە دوو شێوە بایە:
یەکەم: دابڕانی عەینی
دووهەم: دابڕانی زەینی
دابڕانی عەینی: بە واتای دابڕاندنی جەستەیی پێشمەرگەو حزووری پێشمەرگە لە خەڵک‌ وخاک.
دابڕانی زەینی: بە واتای دابڕاندنی هزرو بیری پێشمەرگە و سڕینەوەی لەناو مێشک‌و بیری نەتەوە‌و گەلدا .
پیلانە یەک لە دوایی یەکەکانی ڕێژیم‌ و نەیارە خۆ بە دۆست نوێنەکانی حیزب و بۆشایی ڕێبەری، زۆری نەخایەند و دوای شەهید بوونی ڕێبەری شۆرشگێڕی کورد د.شەرەفکەندی ئەو پیلانە ڕەشە گرینگە بە سانایی جێ‌بەجێ بوو پێشمەرگە شاخی جێهێشت و لە دەشتایی کە   بۆ خەبات‌و تێکۆشانی، سرووشتێکی لەباری نەبوو، گیرسایەوە…
ئەمە جێبەجێ بوونی قۆناغی یەکەمی پیلانی ڕێژیم‌و دەست‌ و پێوەندەکانی بوو بەڵام ئەوە ڕێژیمی تەماح پاراو نەدەکرد،
جیا لە تیرۆرو لەناوبردنی جەستەیی و ئاخنینی بەندیخانەکان بە ڕۆڵەی خۆڕاگری کورد، دیسان کۆماری ئیسلامی بە درک پێکردن بە داخوازی گەل‌ و سەرهەڵدانە یەک لە دوای یەکەکان، تێگەیشت کە جارێ ماوێتی سەرکەوتن بە دەست بێنێت!
گەلۆ دەبا کۆماری ئیسلامی لەو پێناوە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی چی کردبا؟

ئاشکرایە دەبوا پێشمەرگەی لە بواری هزرییەوە سڕیبایەوە. بۆ ئەو ئامانجەش دەستی کرد بە پارازیتی سەر ڕادیۆ و نەگەیشتنی دەنگ‌و بیری پێشمەرگە بە خەڵک‌و شتێکی گرینگتریش برەودان بە کێشە تەشکیلاتی‌و سیاسییەکان بوو لە ڕێگای دەست‌و پێوەندییەکانییەوە لەناو ڕیزی حیزب‌‌ و هەرچی زیاتر زەق ‌کردنەوەیانی کردە ئامانجی سەرەکی خۆی.

دوای داکشان لە شاخ و نیشتەجێ بوون لە دەشتایی، کەشێکی لەبارو بەستێنێکی گونجاو فەراهەم ببوو وزەیەکی زۆر هەبوو، پێشمەرگەی شۆڕشگێڕو ئەکتیڤ‌و شەڕکەر وزەکەی خاڵی نەدەبوو لە بەر ئەوەی ڕێگای ناوخۆی لێ یاساغ کرابوو هەروەها بەرنامەیەکی تۆکمەی پەروەردەییش بوونی نەبوو کە ئەو پێشمەرگە شۆڕشگێرە ڕادیکاڵە ببێت بە کادرێکی عەقڵانی، سیاسیی‌و کاریگەر بۆ ئەوەی لەو باردۆخەدا لە لاوازی‌و بۆشایی ڕێبەریدا ببێتە پڕ کەرەوەی ئەو بۆساییەو توانایی خەسارناسیی‌و جۆرێک هەستانەوەی هەبێت.

وردوردە خۆرە و مڵەی باڵ باڵێن و کێشەی دەسەڵات کەوتە نێو دوو باڵی دێموکرات‌و هەموو وزەی پێشمەرگەی بۆخۆی ڕاکێشا. کێشەکانی گەل بوونە پەراوێزو کێشە ناوخۆییەکان جێیان گرتەوەو بوونە بابەتی سەرەکی، ئەو جار ڕێژیم پێویستی بە بودجەی میلیاردی‌و بەکارهێنانی ئەو هەمووە رێکارە لە پێشداکراوەکان‌، نەبو. ڕێبەری‌و پێشمەرگەو کادرەکان کەوتبوونە گیانی یەکترو ئەوانەی کە تا دۆینێ براو هاوسەنگەری یەک بوون‌و نانی ویشکیان بە خوێنی هاوڕێ شەهیدەکانیان تەڕ دەکرد بۆ ئەوەی تونێتی‌و برسێتیان پێ بشکێت یەکتریان بە جەیش‌و جاش، خائین‌ و خیانەت‌، تێکدەرو لادەر تاوانبار دەکرد.

بە سووکە ئاوڕێک بۆمان دەردەکەوێت کە پیلانەکەی ڕێژیم خەریکە بە تەواوی سەر دەکەوەێ ‌و قۆناغی دووهەمی خۆی‌ دەبڕێ‌و دەگۆڕێ. مخابن ئەگەر جاران کادرە ئیتلاعاتییەکان‌، پیلانە نگریس‌و ڕەنگاڵەییەکانی ڕێژیمیان جێبەجێ دەکرد ئەوە ئێستا بەشێک لە ڕێبەری، کادرو ئەندامەکانی حیزبن کە نائاگاهانە کەوتوونەتە ناو هوروژمی پیلانەکانی رێژیم‌ بە بێ هیچ تێچوویەک پیلانی سڕینەوەی زەینی هزرو بیری پێشمەرگە لە مێشک‌و مەعنەوەیاتی خەڵک‌دا جێبەجێ دەکەن…

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووباندێکی تری گەندەڵی دارایی لە ئێران، ئاشکرا ىوو
بابەتی دواترحدک: پرسی یەکگرتنەوە هەڵدەگرین بۆ دوای کۆنگرەی شازدە