Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ لەندەن: پرسی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەبرێتە پارلمانی بریتانیا

لەندەن: پرسی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەبرێتە پارلمانی بریتانیا

0
900

لەندەن: پرسی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەبرێتە پارلمانی بریتانیا
ئەوڕۆ ڕێکەوتی ١٠/٠٦/٢٠١٦ کاتژمێر ١٠ سەر لە بەیانی هەواڵنێری رۆژی کورد لە لەندەن چاوی بە خاتوو کاترێن وێست ئەندامی پارلمانی بریتانیا کەوت سەبارەت بە باروودۆخی محەممەد سەدیق کەبوودوەند و مانگرتنی ٣٣ هەمین رۆژی ناوبراو. هەواڵنێری رۆژی کورد، باسێکی لە سەر کارو چالاکییەکان باوکی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ خاتوو کاترین وێست ئاماژە پێ دا کە پاش دەیان ساڵ لە زیندانی کردن، ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران دووبارە بە شێوەی دژە نامرۆڤانە هەڵسووکەوتی لە گەڵ باوکی مافی مرۆڤی کوردستان کردووە و زیندانی درێژخایەنی دووبارە بۆ ناوبراو بڕیوەتەوە
هەر لەو پێوەندییەدا هەوڵنێری رۆژی کورد باسێکی لە سەر خۆپێشاندانەکانی وڵاتانی ئورووپا کرد کە چالاکانی مافی مرۆڤی کورد بۆ کەبوودوەندیان ئەنجام داوە.
مانگرتنی بەردەم دەفتەری یەکێتی ئورووپا پرسێکی دیکەی هەواڵنێری رۆژی کورد بوو.
جێی ئاماژەیە خاتوو کاترین وێست لەو پێوەندییەدا نیگەرانی خۆی بۆ باوکی مافی مرۆڤی کوردستان دەربڕێ و ڕایگەیاندو بەڵێنی دا پرسی محەممەد سەدیق کەبوودوەند دەباتە پارلمانی بریتانیاو باسی لە سەر دەکا.
شایانی ئاماژە پێ دانە لە سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هەواڵنێری رۆژی کورد باسێکی لە سەرجەم ئەو پێشێلکارییانە کرد کە ساڵانێکە لە لایەن ئەم حکوومەتە دژە نامرۆڤانەیەوە بەڕێوە دەچێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی: نابێت ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌ كورد هه‌بێت
بابەتی دواتروه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی: نابێت ده‌وڵه‌تێكی تایبه‌ت به‌ كورد هه‌بێت
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان