لیبێراسیۆن : ئێران به‌ ڕاستی خوازیاری وه‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ناوكی بوو

0
568

نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی لیبێراسیۆن لێكدانه‌وه‌كه‌ی به‌م چه‌شنه‌یه‌ كه‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی ، به‌ڵگه‌یه‌كی كه‌می له‌ ڕابردوو و ئێستای چالاكییه‌كانی ئێران له‌و بواره‌ دا بڵاو كردۆته‌وه‌.

بێلز گووكه‌لان له‌ ڕاپۆرتێكی دا كه‌ له‌ ڤیه‌نه‌وه‌ بۆ لیبێراسیۆنی ناردووه‌ ، نووسیویه‌تی كه‌ له‌و ڕاپۆرته‌ نهێنیه‌ی ئاژانس ئاماده‌ی كردووه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و به‌ زه‌قی ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ڕژیمی مه‌لاكانی ئێران لانی كه‌م تا ساڵی ٢٠٠٣ سه‌ڕه‌رای هه‌موو ڕه‌ت كردنه‌وه‌ و وه‌درۆخستنه‌وه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی جیددی خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بوون.

به‌ باوه‌ڕی نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته‌ ،  ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ وه‌خوێنین ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ ،خۆشحاڵ ده‌بین كه‌ پاش ١٣ ساڵ شه‌ڕ و دمه‌قاڵه‌ له‌ نێوان ڕێكخراوێكی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (( واته‌ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی و حكومه‌تێكی ساخته‌ چی )) سه‌ره‌نجام راستی و حه‌قیقه‌ت سه‌ركه‌وتووه‌ ، چونكه‌ ده‌رده‌كه‌وێ ده‌وڵه‌تێك كه‌ سه‌رجه‌م گرێبه‌ست و په‌یماننامه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی واژۆ كردووه‌ ، چالاكیه‌كانی له‌ بواری ئه‌تۆمیه‌وه‌ له‌ هه‌موو جیهان شاردۆته‌وه‌ و به‌ نهێنی و له‌ ژێره‌وه‌ كاری كردووه‌.

به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ نووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی لیبێراسیۆن ، ڕێكخراوی وزه‌ی ناوكی به‌و ڕاپۆرته‌ی به‌ ئاشكرا سه‌لماندی كه‌ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌ڕای هه‌موو پێداگری و ئینكاریه‌كانی كه‌ خوازیاری بۆمبی ناوكیی شیعه‌ نییه‌ و له‌و باره‌وه‌ فتوای ده‌ركردبوو ، زۆر به‌ ساده‌یی درۆی كردووه‌ .

به‌و حاڵه‌ش لیبێراسیۆن ده‌نووسێ كه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌كه‌ ئێستا ده‌توانین بڵێین كه‌ ئێرانیه‌كان بۆمبی ئه‌تۆمیان ده‌ویست به‌ڵام نه‌یانتوانی وه‌ده‌ستی بێنن . نووسه‌ری لیبێراسیۆن لێكدانه‌وه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌  ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی به‌ڵگه‌ی زۆر زیاتری هه‌بووه‌ به‌ڵام  له‌و ڕاپۆرته‌ی دا به‌شێكی زۆر كه‌می بڵاو كردۆته‌وه‌ .

نووسه‌ره‌كه‌ی لیبێراسیۆن دواتر له‌ سه‌ر زاری كارناسێكی پێشووی ئه‌تۆمی به‌ ناوی ڕابێرت كلی ه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئاژانس ، لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌تۆمیی دۆسیه‌ی عێڕاقی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌ ده‌نووسێ كه‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانس بێ بایه‌خ و گاڵته‌ جاڕییه‌ ، ئه‌و ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌یان ئاماده‌ كردووه‌ ، ده‌بێ ده‌ر بكرێن . به‌ بڕوای ئه‌و كارناسه‌ ، ئاژانس كه‌ڵكی له‌ به‌ڵگه‌ی جێگه‌ی متمانه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ بتوانی كۆماری ئیسلامی پێ مه‌حكووم بكه‌ی . ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ئه‌و ڕاپۆرته‌ به‌ ڕواڵه‌ت بێلایه‌نانه‌یه‌ ، به‌ پشت به‌ستن به‌  زانیاریه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكاییه‌كانه‌ و له‌ ئه‌نجامدا بایه‌خی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ خه‌وشدار ده‌كا .

خاڵی كۆتایی ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌س ناتوانێ تێبگا كه‌ ئاژانس ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ چ بارودۆخێك دا ئاماده‌ كردووه‌ ، چونكه‌ ڕێككه‌وتنێكی نهێنی ، ئاژانس ناچار ده‌كا كه‌ سنووره‌كانی مانۆڕی خۆی له‌ ئێران دا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و ته‌حقیق له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ ناوكییه‌كه‌ی ئێران ئاشكرا نه‌كا .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهۆشداری له‌ پێوه‌ندی به‌ مه‌ترسیی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئیسلامی له‌ فه‌ڕانسه‌ 
بابەتی دواتردوای سێ ساڵ هێشتا هیچ بۆ منداڵانی شیناوا نەکراوە