كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران دەستی پێ كرد

0
1431

ڕۆژی کورد: کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە 15ی خاكەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، كۆنگرەی شەشەمی سازمانی خەبات لە ژێر ناوی كۆنگرەی شەهیدان لە بنكەی ناوەندیی لە شارۆچكەی رزگاری (تۆبزاوا)ی نزیك بە شاری هەولێر دەستی بەكارەكانی كرد.

لە ماڵپەڕی فەرمیی سزمانی خەبات هاتووە کە :”سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە لەبەر چاوگرتنی ئاڵوگۆرە ناوچەیی و جیهانیەكان بریار لەسەر كار و چالاكیە سیاسیەكانی خۆی دەدا.”

بەپێی سەرچاوەكان لەم كۆنگرەدا چەندین پرسی تایبەت بە شێوەی بەرێوەبەری و قەوارە و پرسی ژنان و لاوان و چالاكی نێوخۆی كوردستان دەخرێنە بەرباسی كونگرەی شەشەم.

بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا، کۆنگرەی ١٦ ـەهەمی حدکاش بەرێوە بچێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، مشتومڕی سەرەکیی کۆنگرەی ئەمجارەی حدکا، پێکهێنانی هەندێک ئاڵوگۆڕ لە شێوەی ڕێبەریی ئەو حیزبە دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو تەقینەوەی دوابەدوای یەک لە میترۆی سەنپترزبورگی ڕووسیە، ٦٠ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
بابەتی دواترهەرەمێکی نوێ لە میسر دۆزرایەوە کە 3700 ساڵی تەمەنە