ڕۆژی كورد: پازدەهەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە سروودی “بانگەواز”، سروودی رەسمی کۆمەڵە دەستیپێکرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٦ی هه‌تاوی به به‌شداریی ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری، كادر و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی میوانانی بانگهێشت كرا‌و بۆ كۆنگره كه بریتی بوون له ئه‌ندامانی ڕێبه‌ریی حیزب و ڕێكخراوه‌كانی كوردستانی و ڕۆژنامه‌نووسان كۆنگره‌ی پازده‌هه‌می کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران له ژێر دروشمی به‌ره‌و یه‌كگرتوویی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و بڕیاره له‌و كۆنگره‌یه دا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری نوێ بێته ئاراوه.
پازدەهەمین کۆنگرە بە وتەکانی فاروق بابامیری “جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵە” دەستیپێکرد.و هه‌روه‌ها سكرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی ڕاپۆرتی سیاسیی كۆنگره‌ی پێشكه‌ش كرد.
له‌و كۆنگره‌یه دا پێداگری له سه‌ر هه‌وڵدان بۆ یه‌كڕیزی و هاوده‌نگی هێز و حیزب و ڕێكخراوه كوردستانی و ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ریی ئێرانی كرایه‌وه