Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فەرماندەی سپاسی پاسداران: عەرەبستان ناوێرێ هێڕش بکاتە سەر سووریە

فەرماندەی سپاسی پاسداران: عەرەبستان ناوێرێ هێڕش بکاتە سەر سووریە

0
905

محەممەد عەلی جەعفەری فەرماندەی گشتیی پاسداران ئەوڕۆ شەممە گوتی: “عەرەبستان دەڵێ هێزی ڕاستەوخۆ دەنێرم بۆ سووریە بەڵام لام وانیە بوێرێ ئەو کارە بکات و ئەگەر بێت و ئەو کارەش بکات ئەوە تیری خڵاسی لە خۆی داوە.

فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران هەروەها گوتی: “بە دڵنیاییەوە شکست دەخۆن و قسەی زەلام زەلام دەکەن هەڵبەت ئەگەر هێزیش بنێرن شتێکی خراپ نیە”.

ئەو قسانەی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران دوا بەدوای قسەکانی بەرپرسانی عەرەبستان لە ١٥ی ئەو مانگە و هەروەها سەفیری بەحرەین لە بریتانیا لە ١٦ی ئەو مانگەدا دێ کە ئامادەیی خۆیان بۆ ناردنی هێزی زەویی بۆ سووریە ڕاگەیاند و ئامریکاش پشتیوانیی خۆی لەو بڕیارە ڕاگەیاند.

جەعفەری ئەو قسانەی لە ڕێوڕەسمی ناشتنی موحسێن قاجاریان و ٥ سپایی تری ئێران کە لە سووریا کوژرابوون و لە وڵامی هەواڵنێریەکاندا کە لێیان پرسی ڕایان چیە لەسەر ئەو ئامادەیی دەربڕینەوی سعوودیە بۆ ناردنی هێزی زەویی بۆ عەرەبستان، گوت کە دەکرێ وەک یەکەم لێدوانی بەرپرسانی ئێرانی لە هەمبەر ئەو بڕیارەی سعوودیە بێتە ئەژمار.

جەعفەری هەروەها گوتی: ئەوان ئەو بانگەشەیان کردووە و دەڵێن هێزی ڕاستەوخۆ دەنێرنە سووریە بەڵام بڕوا ناکەم ئەو بوێرییەیان هەبێ، چونکە هێزەکانی ئەرتەشی ئەو وڵاتە کلاسیکن و مێژووش سەلماندوویەتی کە توانایی بەرەوڕووبوونەوەیان نییە و ئەگەر بێت و ئەو کارە بکەن ئەوە تیری خڵاسەیان لە خۆیان داوە و هەرڵبەت هیچ ڕێگاچارێکی تریان جیا لەوە نیە.

لەلایەکی تریشەوە ئەوڕۆ وەلید ئەلموعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریە لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێرییەکان لەمەڕ هاتنی هێزی سەربازیی سعوودیە گوتی: ” هیچ کەس نابێ بیر لەوە بکاتەوە کە دەتوانێ هێڕش بکاتە سەر سووریە یان سەروەری ئەو وڵاتە پێشێل بکات، چونکە بەڵێنتان دەدەمێ کە دەست درێژیکاران لە ناو تابووتە دارینەکاندا دەگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانی خۆیان جا چ سعوودی بن چ تورک”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووژنێکی دووگیانی ٢٦ ساڵان لە مەریوان خۆی سووتاند
بابەتی دواترسەیوان سەعیدیان: زۆر زیاتر لەوەی هاوکاری بکرێم، دژایەتیم لەگەڵ کراوە
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان