Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی عەرەبی لەچەند لاوە حوسیەکانی سەر بە ئێرانیان بۆمباردومان کرد

فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی عەرەبی لەچەند لاوە حوسیەکانی سەر بە ئێرانیان بۆمباردومان کرد

0
1303

ڕۆژی کورد: فڕۆکە شەڕەکەر و هێلیکۆپتێرە ئاپاچیەکانی هاوپەیمانییەتیی عەڕەبی بە ڕێبەریی سعودیە، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، پێگەی چەکدارانی حوسی ـیان لە تائیف، ئەلنەخلیە، وزبید لە قەراغ ئاوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن، بپمباردومان کرد.

بەپێی هەواڵی ئەلعەرەبیە، هاوکات لەگەڵ ئەو بۆمباردومانە، ناوگانی زەریایی سعودیەش هەڵیکوتاوەتە سەر مۆڵگەی حوسیەکان لە ئەلحەدیدە، میدی و پارێزگای حوجە.

هەروەها دەگوترێ، فڕۆکەکانی هاوپەیمانیەتیی عەرەبی، مۆڵگەکانی حوسیەکانیان لە جەبەل ئەلشەبەکە، پایەگای خالیدی بنی وەلید و دەورووپشتی بەدنەری “ئەلموخا”شیان بۆمباردومان کردووە.

دەگوترێ یەکێک لە فەرماندەکانی حوسیەکان بە ناوی محەمەدمەهدی ئەلبەرتی لە ناوچەی ئەلجەبەلە کوژراوە.

هاوکات لەگەڵ هاتنە ئارای گەمارۆی نوێی ئەمریکا لەسەر ئێران و گەمارۆ خرانە سەر ٢٥ کەس و  کۆمپانیای ئێران و هەروەها هەڕەشەکانی ترامپ لە هەمبەر ئێران لە تویتێری خۆیدا، ناوشکێنێکی هێزی زەریایی ئەمریکا لە قەراغ ئاوەکانی یەمەن جێگیر بوو.

دەگوترێ ئەو ناوشکێنە بە مەبەستی پاراستنی ڕێگا ئاوییەکانی ناوچەکە لە هەمبەر هێرشی حوسیەکانی یەمەن کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتگیرییان لێدەکرێ، ڕەوانەی ئەو شوێنە کراون.

ناوشکێنی “یو ئێس ئێس کول”، ڕۆژی هەینی چۆتە تەنگەی بابولمەندەب لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن و جیا لە چاوەدێری کردن، ئەرکی بادیگاردیی گەمییەکانی لەو ئاوانەدا لە ئەستۆیە.

چەکدارە حوسییەکانی یەمەن کە گروپێکی شیعەن، لە حەوتووی ڕابردوودا هێرشیان کردە سەر گەمیەکی شەڕی سعودیە لە ئاوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن و لە ئەنجامدا بە هۆی تەقینەوە، دوو کەس لە دانیشتوانی ناو گەمیەکە مردن.

کارناسانی سیاسیی دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەراست، لەو بڕوایەدان کە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە بەرزبوونەوەدان و چیتر ناکرێ چاوەڕوان بکرێ ئێران ئەو ئارامییەی سەردەمی ئۆباما بە خۆیەوە ببینێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووترامپ ١١٥ ملیارد دۆلار دارایی ٣ سەرکردەی پارتی و یەکیەتی بلۆک کرد
بابەتی دواترجاشێکی تر لە بۆکان کەوتە بەر دەستڕێژ و کوژرا
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان