Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران عەرەبستانی سەعودی هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند

عەرەبستانی سەعودی هەموو پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران پچڕاند

0
1225

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە عادل ئەلجەبیر، وەزیری کار و باری دەرەوەی سعودیە باسی لە بڕیاری وڵاتەکەی بۆ پچڕینی سەرجەم پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا کرد و داوای لە دیپڵۆماتە ئێرانییەکان کرد لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن.

ئەلجەبیر هەروەها گوتیشی: سەرجەم دیپڵۆماتەکانی سعوودیە، ئێرانیان بەجێ هێشتووە و ئیستا لە دوبەین و بەرەو ڕیاز، وەڕێدەکەون.

شیاوی ئاماژەیە کە لە هەمبەر هێڕش کردنە سەر سفارەتی عەرەبستان لە ئێران، کاربەدەستانی ڕژێم یەک دەنگ و یەک دەست نین و هەندێکیان، ئەو هێڕشەیان مەحکووم کردووە. حەسەنی ڕووحانی سەرۆک کۆمار، ئەو هێڕشەی مەحکووم و شەمەزار کرد و بەرپرسانی دادوەریش دەڵێن چل کەسیان بەو بۆنەوە دەست بەسەر کردووە.

شیاوی ئاماژەیە کە سەرجەم ئەو گرژی و ئاڵۆزییانە لە نێوان ئێران و عەرەبستان، دوا بە دوای لە سێدارەدانی شێخ نەمر لە لایەن سعوودییەو هاتۆتە ئاراوە هەرچەند لەو ساڵانەی دواییدا و بەتایبەتی دوای شەڕی سووریە، پەیوەندی ئەو دوو وڵاتە بەردەوام ئاڵۆز بووە بەڵام هیچ کات وەک ئیستا لە لووتکەدا نەبوە.

لە دوای لە سێدارەدانی شێخ نەمری ڕێبەری شیعەکانی سعوودیە، زۆربەی وڵات و ڕێکخراوە ناونەتەوەییەکان، گازندەیان لە سعوودیە گرت و بە پێشێلکاری مافی مرۆڤیان زانی بەڵام دوا بە دوای هێڕش کردنە سەر سەفارەتی سعوودیە لە ئێران، ئێستا نووکی ڕەخنەکان بەرەو ئێرانە.

سکرتێری گشتی شۆڕای هاریکاری وڵاتانی دووڕگەی فارس، هێڕش کردنە سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی مەحکووم کرد و بە کردەوەیەکی “دڕندانە”ی ئەژمار کرد.

هەڵبەت هێرش کردن بۆ سەر سفارەتخانەی وڵاتانی تر لە ئێران، دابێکی نوێ نیە و لەو پێناوە دەکرێ ئاماژە بەو هێڕشانە بکەین:

هێڕش کردنە سەر سەفارەتی ئەمریکا لە تاران لە لایەن خوێندکارانی ڕێڕەوی خومەینی لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی کە تێیدا فەرمانبەرانی سەفارەتی ئەمریکا بە دیل گیران.

هێڕش کردنە سەر سەفارەتی بریتانیا لە تاران لە لایەن خوێندکارە بەسیجییەکانەوە کە بوو بە هۆکاری پچڕانی پەیوەندی نێوان ئێران و بریتانیا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچالاکێکی خوێندکارێکی زیندانی کورد، ئازاد کرا
بابەتی دواتردوو زیندانی کورد لە زیندانی ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازران
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان