شەوی رابردوو بەهۆی لەسێدارەدانی شێخ نەمر باقر ئەلنەمر، شێخێکی دیاری شیعە مەزهەبی سعوودی، لەگەڵ 46 کەسی دیکە بە تۆمەتی تیرۆر لەلایەن سعودییەوە خەڵكی لە ئێران هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەیعهڕهبستان لە تاران و سووتاندیان، لە بەرامبەردا عهڕهبستان 24 سەعاتی کات داوه بە باڵیۆزی ئێران بۆ بەجێهێشتنی عهڕهبستان
ئەمەش لە کاتێکدایە کە عهڕهبستان بەهۆی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ئەو 47 کەسە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە رەخنەیەکی زۆری لێگراوە، بەتایبەت لە کاتێکدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکاش لەگەڵ رێکخراوە مرۆییەکان پێیان وایە لەسێدارەدانی شێخ نەمر ئەگەری سەرهەڵدانی ناکۆکییە مەزهەبییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکا و، داوایان کردووە لایەنەکان دان بەخۆدا بگرن.
ناکۆکی نێوان عهڕهبستان و ئێران وەکوو دوو وڵاتی گەورەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە عهڕهبستان سوننە مەزهەب و ئێران وڵاتێکی شیعەیە ساڵ بەساڵ خراپتر دەبێت هەردوو وڵات بەهۆی مەزهەبی جیاوازەوە بەرژەوەندی جیاوازیان هەیە.
ناکۆکییەکانی نێوان عهڕهبستان و ئێران جگە لە وڵاتانی خۆیان لە وڵاتانی دیکەش رەنگدانەوەی هەیە، لەکاتێکدا ئێران بە ئاشکرا پشتگیری چەکدارە حوسییەکان (شیعە مەزهەبەکان) دەکات لە یەمەن و چەکیان بۆ دەنێرێت، سعودیە سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات لە دژی چەکدارانی حوسی و بەردەوام هێرشی ئاسمانیان دەکاتە سەر لە یەمەن