Google search engine
ماڵەوە فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر شیعرێک بە باڵای بەرزی فەرهاد ڕوو لە کورتەباڵایانی مرۆڤ چەوسێن

شیعرێک بە باڵای بەرزی فەرهاد ڕوو لە کورتەباڵایانی مرۆڤ چەوسێن

0
1777

شەرەفتان تا بەر ناوکتان بڕ ناکات
شڕۆڵە سیاسین و
ڕۆژ ڕەش دەکەن
هەتا شەو.
کە فەرهادێک
پیر باڵەکانی بەخشیبێت بە ئازادی
باڵی کۆترێک بشکێنن
کە شەقەی ڕاستی دێت
ئێوەش شەقەی زۆر و
شەقەی تفەنگ و
شەقەی شەقتان.
نیشتمانێک کە لە گونی ئێوەدا
قەتیس ماوە
نیشتمانێک کە ئیرسیە و
بە میرات گەیشتووە پێتان
برسیمە
بابۆڵەیەک نیشتمانم بەنێ
قەینا با چەوریش نەبێت.
دوای نان و تڕتان.
سڵاو بەڕێز زۆڵ
دەم باش کاکی زۆڵ
ئەوە عەرز و ئەوە گەز
ئێوە تفەنگتان و
فەرهاد پیرباڵەکان
قەڵەم
من قەڵەم
من زمان
من ئەقڵ
من مەنتەق.
بەیانیت باش کاکی زۆڵ
ڕۆژی گیرفانەتان باش کاکی زۆڵ.
هەلوور بلوور تەکامانێ
سەوز و سوور و شەمامانێ
هەڵمان لووشن
هەڵی لووشن
هەڵی دەلووشن
خوێن شەهیدان.
کوڕێکم ئامانج
خۆمم و گوێچکەم
دەتوانم لە یەک کاتدا
ماسی بم
تفەنگ بم
قەڵەم بم
فەرهاد بم
پیر بم
باڵ بم.
ڕامانکێشە ئەی سەرکردە زۆڵ.
تێمان هەڵبدە بەڕێز زۆڵ
من فەرهادم
من فەرهادم
من فەرهادم.

نوسەر: ئامانج کوردستانی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونووسەرانی ڕۆژهەڵات، بێ ڕێزی کردن بە د. فەرهاد پیرباڵ مەحکووم دەکەن
بابەتی دواترکوردێکی ڕۆژهەڵاتی یەکەمین كۆمپیوتەری كوانتەمی دژە هاك دروست دەکات
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان